فهرهیدوون عهباس
لە قەدی
داری جێ ژوانا
ناوتم نەخشاند وتم کاتێ
مەیلت گۆری دەیبڕمەوە
بەڵام ئێستا
ڕام گۆڕاوە
تەنها ناوت دەسڕمەوە
گوناح نیە
دارێکی بە وەفا ببڕم
سروشتی جوانتر کردبێ
لە پێناو بێوەفایەکدا
لە نێو دڵمدا مردبێ
کاتێ ئەو
هەستەم دەبیستی
هەرگیز لەلات سەیر نەبێ
ئەمن چی بکەم
کاتێ وەفات بۆ هێلانەت
بە چارەکی تەیر نەبێ