حەمید قەڵادزەیی
ــ وەک گالیلۆ،
لە وادەی سووتانیشمدا،
نەمگوت، بەڵێ، لەو دنیاش
بەدوای تۆدا دەگەڕێم
وەك چۆن زەوی
بەدەوری خۆردا دەگەڕێ
چێژی سووتان،
چیتر لە من خەسار مەکە
ــ وەک گلگامێش،
لەبری گەڕان بەدوای ڕووەکدا
نەمریم لە فەنابووندا
بۆ نیشتمان نەبینییەوە،
خاک لە گۆڕم خەسار مەکەن
ـــ ئەگەر بە ڕێساری (کارۆنا*)
ماندوو نەبووم لە پێناوت،
فرمێسکم لێ خەسار مەکە
ــ وەک (مەلەکشا)
گەر بە کوردی تەڵقین نادرێێم،
کات بە ناشتم مەکوژن.
* کارۆنا/ ڕێسایەکە لای چینییەکان، بۆ نەهێشتن و لابردنی بیر و خەیاڵی خراپ لای دوو خۆشەویست.