شیعر بێ فانۆس بۆت دەگەڕێ

لەم وڵاتەی مندا
شیعر بێ فانۆس بۆت دەگەڕێ .
ئاخر جەستەی نوورانی لەشەوی تاریکدا
چرایە،
ئاخر لافاوی عیشق چۆن هەڵدەستێ،
گەر شیعر جل و بەرگی هەوری نەپۆشیبێ.
تۆ هەوریت و
سەراپا غەرقت کردووم لە نوور
ئوتووی ئەم ژیانەم نەشکێنی،
قرچوو لۆچی ژیانی بێ تۆیی هەراسانی کردووم.
ڕۆژنیە…
دەست و قاچی ئەم خۆشەویستییەم نەشکێنی
ڕۆژ نیە…
بە تەنوورە تەسکەکەی بەری خەیاڵت خۆم هەڵنەواسم
ڕۆژنیە…
کۆڵانە تەنگە بەرەکانی بێ ماریفەت
توانجم لێنەدەن .
بەپێی قسەی ئەوانبێ من شێتم
بەپێی قسەی ئەوانبێ من شاعیرێکم،
بەدوای تەنوورەیەکی کورتی شنەبایەکدا دەگەڕێم
لەسەر شۆستەکاندا جغارەی سووتاوی عیشق دەفرۆشێ!