سزامان سووتانە
چوونکە ئەو
دڵمی برد بۆ باخێک
چی میوەی بەهەشتە
نایە سەر لێوی من
ئەی خوایە
چەند جوانە سزامان گڕ نەبێ و
بمکەی بە
بارانی باخی ژن !
****
ڕەنگە ژن
هەناسەی باخێک بێت
پڕ لە گوڵ
ئەگەر نا
ئەو هەموو پەپوولە عاشقانە
ئەو هەموو باڵندە مەستانە
بۆ باخ و
دڵی ژن
دەکەن بە هێلانە ؟!
****
سۆزی ژن
لە تیشکی هەتاوە
پرشنگی بگاتە هەر دڵێک
سەراپای
دەبێتە گوڵستان
نە شوێنێک دەمێنێ بۆ ڕق و
نە شوێنێک بۆ کوشتن
سەیرکە
چەند جوانە
سۆزی ژن!