ئەحمەدی شاملوو
ناسری حیسامی کردوویە بە کوردی
له ده‌سته گه‌رمه‌کانی تۆ
که منداڵی ئاوه‌ڵدوانه‌ی نێو باوه‌شمن
چیها قسه‌م پێیه بیکه‌م
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
له میهره‌بانیی بێدریغی گیانی تۆ
مه‌سیحی دایک، ئه‌ی خۆره‌تاو!
به‌سازێکی بێ‌کۆتایی که هه‌ر تۆ بی
ئه‌من نه‌غمه له‌سه‌ر نه‌غمه سروود ئه‌ڵیم
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
له کۆلکه‌زێڕینه‌ی مانگی گوڵانی تۆ
که له‌م باخی خه‌زانه‌دا سه‌راپه‌رده‌ی خۆی هه‌ڵداوه
چه‌ندین و چه‌ند نه‌قش ونیگار ده‌کێشمه‌وه
که‌هه‌ر ڕه‌نگه‌ی له ڕه‌نگێکی تر گه‌ڕابێ
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
کانیاوێک له نێو دڵدا و
ئاوهه‌ڵدێرێک له نێو ده‌ستدا
خۆره‌تاوێک له نیگادا و
فریشته‌یه‌ک له کراسدا،
له ئینسانێک که هه‌ر خۆتی
هه‌زار چیرۆک ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ.