لەگەڵ دەمەو ئێوارە دێت
ماخۆلانم پێ دەکەوێت و
ھەر لەم دیوی پەنجەرەکەوە
سەرەتاتکێمە
بەو ھیوایەم خودا بیکات
گوڵێک دڵێک نامەیەک ھەڵبدەیتە
ئەم دیوەوە
دێم و دەڕۆم و دێمەوە
خەون خەریکە دەمباتەوە
ھەر چاوەڕوانم تۆ بێیت
تۆش وەک خۆت بێدەنگ بێدەنگیت
منیش بەچاوە خەواڵووەکانمەوە
لە مانگ دەڕوانم و ھەزار و یەک
ڕازی ئەوین و خۆشەوستیم
بۆ تۆی ئەدرکێنم
سەد مەخابن
وەک زۆربەی شەوەکان
نەتۆ دێیت و
نەمنیش توانای چاوەڕوانیم دەمێنێت
ناچار دەبم
سەر دەنێمە سەر سەرین و
لەناو خەونێکی قوڵدا
بەدیدارت شاد دەبم و
گلەیی و گازندەی نەھاتنت لێ دەکەم
دواجاریش دەڵێم
لێ گەڕێ ئازیزم لێگەڕێ
تۆش بە بزەیەکەوە
رۆحم لە ئامێزی ووشەکانی
ئەوین دەگریت و
ئەچرپێنی بە گوێمدا و دەڵێیت
شێتە گیان خۆشم ئەوێیت