“په‌ڕاوی یاد” تازه‌ترین كتێبی شیعری شاعیر “ڕه‌شوان گه‌ردی”ـیه، كتیبه‌كه له 133 لاپه‌ڕه پێك هاتووه و 85 ده‌قی شیعری له‌خۆ ده‌گرێت، ناوه‌رۆكی شیعره‌كان زیاتر له بواری سۆزداری و نیشتمانین له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه‌كان ژماره‌سپاردنی 131ـی پێ دراوه.
بێ‌دار عه‌لی هەڵەچنی و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كتێبه‌كه كردووه؛ شاخه‌وان محەمەد سلێمان و هاوكار زاهیر زه‌نوێر دیزاینیان کردووە؛ باوان رێبواریش به‌رگه‌كه‌ی بۆ دروست كردووه.
ده‌زگای فام بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه كتێبه‌كه‌ی چاپ كردووه، یه‌كه‌م جار له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب بڵاو ده‌كرێته‌وه. پاشان كتێبه‌كه له سه‌رجه‌م شاره‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕه‌شوان گه‌ردی شاعیرێكی به‌ئه‌زموونه و چه‌ندین ساڵه شیعر ده‌نووسێت، به‌شداری چه‌ندین كۆڕی شیعرخوێندنه‌وه‌ی كردووه؛ چه‌ند جارێكش له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنەوە میوانداری كراوه و لە چه‌ند ڤیستیڤاڵەشیعریشدا بەشداری كردووه و به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی بووەتە جێی سه‌رنجی خوێنه‌رانی شیعر، كتێبی پەڕاوی یاد چواره‌م كتێبەشیعری بڵاوكراوه‌ی شاعیره.
شیڤان شێرزاد – هەولێر