عەلی ڕێبوار
چراگێڕانی ڕۆژی ڕەش
نانیان دە تاریکی دایە
مانیان بە شۆقی چرایە
پێت وانەبێ هەر کەس چرات بۆ ڕادێرێ
بەرەو ئاسۆی ڕوونت دەبا و
جێی بڕوایە…
هەڵۆکان، تەوارەکانمان
گەرچی هۆگری ڕووناکین
کۆڵەواری شۆقی چران
شەوارە دەبن و تەمەنێک
دە سەر چرایەک دەگەڕێن،
نازانن کێی لە پشتایە
هەڵۆیانە دەورەی دەگرن
داخەکەم کۆترانە دەمرن…
چراگێڕانی ڕۆژی ڕەش
چاویان بە یەکتر هەڵنایە
پەل ببزێون
سێبەری یەکتر دەنگێون
٤/٤/١٣٩٤ھەتاوی/ مەھاباد