مەرجان
دایکم ئەیوت:
ئەودەمەی تۆ لە دایکبووی وەرزی پاییزو غوربەت بوو!
ئەوکات منیش
کراسێکی زەردی گوڵگوڵیم
لە گەڵای وەریوی خەزان لەبەرکردی و..
بە خەمەوە دامپۆشیت و
دوو دڵۆپ لە نمەی پاییزم
تێکەڵ بە فرمێسکان کرد و خستمە سەر ڕۆخی لێوانت
لەو ڕۆژەوە..
چاوەکانم بۆ هەمیشە نمە و ڕێژنە ئەبارێنن!