ئەو كتێبانەی دەتوانن شكستی خۆشەویستی لەبیر بەرنەوە

لە لەندنەوە، گەنجێك پرسیار بۆ گاردیەن ناردووە و پرسیویەتی: تووشی شكستی خۆشەویستی و سۆزداری بوومەوە و ئێستا نازانم چۆن دووبارە بڕوا بە كەسێكی دیكە بكەمەوە. بۆ ئەم كێشەیە، تكایە هەندێك كتێبم پێ پێشنیار بكەن تا بیانخوێنمەوەو كەمێك باش ببم.

(لویس دۆهاتی ـ Louise Doughty)، نووسەری نۆ ڕۆمانی وەك (باغی دارسێو ـ Apple Tree Yard) و (هەر شتێكت خۆش دەوێ ـ Whatever You Love) و (لانكی بەردین ـ Stone Cradle) و (ئاگری ناو تاریكی ـ Fires in the Dark) و (شەونمی هەنگوین ـ Honey-Dew) و (لەگەڵما سەما بكە ـ Dance With Me)، وەڵامی ئەم گەنجەی داوەتەوە كە لە خوارەوە وەڵامەكە وەك خۆی دەهێنینەوە:

با قشەیەكی جیاوازی تۆڵستۆیت بۆ بهێنمەوە كە دەڵێت: عاشقەمان هەمووی لێك دەچن، بەڵام شكستخواردووەكان هەر كامەیان چارەنووسێكی جیاوازیان هەیە.
بە خۆشییەوە، دەوڵەمەندی ئەدەبیات لەم بوارە پێتان نیشان دەدات كە لەم بەڵا و كارەساتە ئێوە بەتەنیا نین. شكستە سۆزدارییەكان بەشێكی جیانەكراوەن لە ژیان كە ڕەنگە بۆ هەموومان بێنە پێشەوە. بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە كە ئاخۆ كەسانی دیكە چۆن ئەم قۆناغەیان بڕیوە و چۆن دەكرێت دڵی شكستخواردووتان چۆن كەمێك ئۆقرە بگرێت و هێز و گوڕێكی زیاترتان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم شكستە، بۆ تۆ باشە.
كتێبیكی (ئەو ڕۆژەی كە جێت هێشتم ـ The Days of Abandonment) لە نووسینی (ئلینا فیرانتە ـ Elena Ferrante)، چیرۆكی گۆشەگیری و تەنیامانەوەی ژنێك لە نێو شووقەكەی دەكات كە هاوسەرەكەی بەجێی هێشتووە. ئەم كتێبە هەرچەندە لێدانەكانی دڵت بەرزتر و خێراتر دەكاتەوە، بەڵام لە كۆتاییدا هیوایەكی گەورەتان پێ دەبەخشێت. كتێبی (ئەو ڕۆژەی كە جێت هێشتم)، یەكێك لە باشترین ئەو كتێبانەیە كە دەتوانیت لەم كاتەدا بیخوێنیتەوە. ئلینا فیرانتەی نووسەری ئەم كتێبە، هەرگیز كەس نەیزانی كێیە، كتێبەكانی هەر بە ناوی ئلینا فیرانتە چاپ و بڵاوە بوونەتەوە. لەگەڵ ئەوەی كەس لەبارەی ئەم نووسەرەوە نازانێت و كەس نازانێت ناوی ڕاستەقینەی چییە، بەڵام یەكێكە لە بەنێوبانگترین و باشترین نووسەرانی هاوچەرخ كە بەرهەمەكانی چوونەتە نێو دڵی خوێنەرانییەوە.
كتێبی (ئەو ڕۆژەی كە جێت هێشتم)، گێڕەرەوەی عەشقە. چیرۆكەكەی لەمەڕ ژنێكەوەیە كە مێردەكەی خۆی و دوو منداڵەكەی جێی دەهێڵێت، بەمەش ژیانێكی عاشقانەی تاڵ بەسەر دەبات. بەرپرسیاریەتیی پەروەردەكردنی منداڵەكانی، تەنیایی و هەستكردن بە شكست، دەبنە هۆی ئەوەی كە ئەو ژنە هەست بكات هیچ نازانێت و ژیانیش وەك زیندان تەماشا بكات. خەم و ئازارەكانی كۆتاییان نایێت، بەڵام هەست دەكات دەبێت لەم دۆخە ڕزگاری بێت و بیگۆڕێت و لە نێو ئەم هەموو هزر و ئیحساسە نەرێنییە ڕۆنەچێت. بۆیە هەوڵ دەدات جیاواز ببینێت و خۆی بناسێت…
خوێندنەوەی ئەم كتێبە نە تەنیا بۆ كەسانێك كە تووشی شكستی عەشقی و خۆشەویشتی بوونەتەوە گرنگە، بەڵكو بۆ ئەو كەسانەش گرنگە كە هەست دەكەن خۆیان لە نێو پەیوەندییەكانیاندا ون كردووە و بوونەتە كۆیلە و دەستبەسەركراوی پەیوەندییە هەڵەكانیان..

هەڵبەت ئەگەر لەم دۆخەدا هاوڕێ و كەسێكتان دەوێت كە بتانخاتە پێكەنین، دەتوانن لەبری ئەو كەس و هاوڕێیە كتێبی (سووتانەوەی دڵ ـ Heartburn)ی (نوورا ئیفزۆن ـ Nora Ephron) بێت و تەنانەت تەماشای فیلمەكەشی بكەن كە هەر لەسەر ئەم ڕۆمانە بەرهەم هێنراوە و (مریل ستریپ ـ Mary Louise Streep) و (جەك نیكڵسۆن ـ Jack Nicholson) ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە، ئەم فیلمەش بەقەدرا كتێبەكە كاریگەریی لەسەر ڕۆح و هەستتان دەبێت. هەڵبەتە منیش خۆش لە گەنجیەتی لە ژێر كاریگەریی كتێبی (ڕایەخ یا داپۆشەر ـ Surfacing)ی (مارگارێت ئاتوود ـ Margaret Atwood) و چیرۆكە جاویدانەكانی بووم: “لەسەرووی هەر شتێكەوە، بەرامبەر قوربانیبوون توند و بەهێز بە”.
ڕۆمانی سووتانەوەی دڵ لە ساڵی 1983 چاپ و بڵاو كرایەوە و نووسەرەكە لە ژیانی خۆیەوە هەڵیهێنجاوە و هەر خۆی كردوویەتییە فیلمنامەش. ئیفزۆن لەم چیرۆكەدا، خۆی وەك نووسەرێكی بواری خۆراك دەناسێنێت كە دووگیانە و ئاگاداری خیانەتی مێردەكەیەتی. نووسەر بە باشی سوود لە شێوازی خواردنلێنان وەردەگرێت تا گێڕانەوەكان لە پاڵ یەكتریدا دانێت. ئەو لەم ڕۆمانەیدا كە پەخشانێكی جوان و سەرنجڕاكێش و كۆمیدی هەیە، لەگەڵ كەسایەتیی سەرەكی ڕۆمانەكە دەمانباتە نێو كەشفكردنە سەیرەكان و سەردانكردنی پزیشكی دەروونی بۆ تراپیكردن و خۆشی و ناخۆشییەكانی ژیانی.
نوورا ئیفزۆن، ڕۆنامەنووس و نووسەر و فیلمسازێكی ئەمریكییە كە خەڵاتگەلێكی زۆری پێ بەخشراوە.
كتێبەكەی مارگارێت ئاتوودیش یەكێكە لەو كتێبانەی كە ژانرێكی خۆشەویستانە و عاشقانەی هاوچەرخی هەیە كە هاوكارییەكی گەورەی خوێنەرەكەی دەكات لە قبوڵكردنی ئیحساساتەكەی. مارگارێت نووسەرێكی تایبەتە كە لە شڕۆڤە و باسكردنی ئیحساساتە دەروونییەكانی زۆر زیرەك و لێزانە و ئەم تایبەتمەندییەشی لە تەك بە تەكی كتێبەكانیدا دەردەكەوێت.
كتێبی ڕایەخ یا داپۆشەر، زمانێكی زۆر سادە و سەرنجڕاكێش و ڕاكێشەری هەیە كە عەشق خۆشەویست دەكات لە لامان و هەندێك جاریش دەیشكێنێت و یا دڵبەردی دەكات. بە خوێندنەوەی ئەم كتێبە بڕیار نییە كە تووشی قەزاوەت و هەڵسانگاندن ببینەوە و ئیحساساتی خۆمان سەركووت بكەین، چونكە كتێبەكە بێ گرێ و گۆڵ و زۆر ئاشكرا و بێ قەزاوەت ئەم باسەكان پێشكەش دەكات.
تا ئێرە ئەو كتێبانەم پێناساندن كە نووسەرەكانیان ژن بوون.
(كۆتایی پەیوەندی ـ The End of the Affair)ی (گراهام گرین ـ Graham Greene)، شڕۆڤەیەكی جوان و هەیەجاناوییە لە عەشق و جیایی كە لەسەردەمی هێرشی بلیتس دەگێڕدرێتەوە. هەڵبەتە بە گشتی ڕۆمانەكە خۆی دەرمانێكی ڕاستەقینەیە بۆ دڵی شكاو و هێنانەبەرچاوی دیمەنێك لە سەرووی خەم و خەفەتە شەخسییەكانەوە.
پێشنیار دەكەم (دڵبەند ـ Beloved)ی (تۆنی مۆریسۆن ـ Toni Morrison)یش بخوێننەوە كە چیرۆكی منداڵێكە لەگەڵ دایكێكی بێهیوا لە ڕزگاركردنی منداڵەكەی لە كارەساتی كۆیلەداری. ئەم كتێبە ڕازیتان دەكات كە جۆری دیكە لە عەشق هەیە كە بەهای ئەزموونكردنیان هەیە. هەروەك ئەو هەڵانەی كە ئەزموونكردنیان بەهادارترێكە لەوەی كە ئەنجامیان نەدەیت.
كتێبی دڵبەند، بەرهەمی تۆنی مۆریسۆن، كار لەسەر چاڵنجێكی گەورە دەكات و زۆر خۆشەویستە. تۆنی خۆی مامۆستای زانكۆیە و خوێندن و پسپۆڕییەكەی تێكەڵ بە نووسەریەتی كردووە و هەوڵی داوە بە نووسینی ئەم كتێبە، گرێیەك لە گرێیەكانی پەیوەندی بكاتەوە. ئەم كتێبە خەڵاتگەلی زۆری بەدەست هێناوەو وەریشگێڕدراوەتە سەر زۆربەی زمانە زیندووەكانی دونیا. هەروەها فیلمێكیشی لەسەر دروست كراوە كە واپێدەچێت سەر سەركەوتوو بێت.
ئەم كتێبە بە پێچەوانەی ئەو كتێبانەی كە باس كران، بە تەواوی باسی پەیوەندیی نێوان دوو كەس ناكات. چیرۆكەكەشی باسی ژنێكی ڕەشپێستی ئازارچێشتوو دەكات كە دەست دەداتە كاری سەیر و سەمەرە و چاوەڕواننەكراو. ئەو ژنە لەگەڵ مێرد و منداڵەكەی لەو ماڵەی كە بەردە و كۆیلەن، ڕا دەكەن. بەڵام خاوەنماڵ و موڵكەكە دەیاندۆزێتەوە و ژنەكەش بە ناچاری منداڵەكەی دەكوژێت تا ناچار نەبێت ئەو هەموو ئازارە و ژیانە قوورسە تەحەموول بكات و ئەم بڕیارەشی دەستپێكی كۆمەڵێك ڕووداوی سەیرە. ڕۆمانی دڵبەند، لە جنس و ژانری عەشقە كە جاری وا مرۆڤ ناچار دەكات كاری سەیر بكات و بە پێچەوانەی خواست و حەزی بجووڵێتەوە.
(ئازارەكانی وارتێری لاو ـ Young Goethe in Love) لە نووسینی (یووهان وۆڵفگانگ گۆتە ـ Johann Wolfgang von Goethe) ڕۆمانێكی دڵگرانكەرانەیە كە تەنانەت لە ساڵانی سەرەتای چاپكردنی بووە هۆی ئەوەی لاوێكی زۆری ئەڵمانی خۆیان بكوژن. ئەم كتێبە لەمەڕ پیاوێكی بە ناوی وارتێر كە عاشقی ژنێك بە ناوی لووتە دەبێت لووتەش ژنێكی دەزگیراندارە تایبەتمەندی زۆر باڵایە و هەموو خۆشیان دەوێت. وارتێر بە زانینی ئەم بابەتە زۆر غەمگین دەبێت و ژیانی خۆی دەكاتە ژەهری مار. ئازارەكانی وارتێری لاو پڕیەتی لە بابەتی عاشقانە و غەمگین كە وارتێر بۆ لووتەی دەگەڕێنێتەوە و دڵی خوێنەر دەكاتە خوێن. ئەم كتێبە دەتوانێت هاوكارێكی باش بێت بۆ دەربڕینی ئیحساساتی خوێنەر و ڕانەكردن لێی. دواجار وارتێر خۆی دەكوژێت و ئەو پۆستەرەی دەیبینن مەرگی وارتێر بۆ عەشقی ناكامی لووتە نیشان دەدات كە نیگاركێشی بەنێوبانگ هێنری واڵیز لە ساڵی 1856 كێشاویەتی و ناوی تابلۆكەش (وارتێر، قارەمانی چیرۆكی ئازارەكانی وارتێری گەنج)ـە.

سەرچاوە: گاردیەن

مرگ ورتر که درعشق لوته ناکام ماند، نقاشی از هنری والیز ١٨٥٦، (ورتر قهرمان داستان رنج‌های ورتر جوان است، اثر سترگ فردریش گوته).