شاجوانی دانیمارك كوردستان بە ماڵی خۆی دەزانێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

مەلاك ئەمیرە لە شاری كۆپنهاگن لە دانیمارك لەدایك بووە و گەورە بووە و دایك و باوكی لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا وەك پەنابەر لە فەلەستینەوە هاتوونەتە ئەو وڵاتە. هەروەكچۆن زۆرێك لە كوردەكان کە لە ئاوارەییدا، ئازاریان چەشت. ئێستا لە زانكۆی كەمپی كۆلێژ كارلسبێرگ پەروەردەی كۆمەڵایەتی دەخوێنێت، ئەمیرە وەك مۆدێلێكیش كار دەكات و وەك یەكێك لە ٣٠ یاریزانە هەرە باشەکەی كۆتایی لە پێشبڕكێی جوانكاری شاجوانی دانیمارك بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژێردرا. ناوبراو لەم دواییانەدا لەگەڵ گۆڤارێكی ئینگلیزی ئاخاوتووە و، دەڵێت كوردستان بە ماڵی خۆی دەزانێ.

گۆڤاری كوردستان كرۆنیكلی ئینگلیزی نووسیویەتی: لە شاری كۆپنهاگن، ئەمیرە لە كۆمەڵگەیەكی فرە كولتووریدا لە نێو بەشێك لە خێزانە كوردەكاندا گەورە بووە، بۆیە هاوڕێی زۆری كوردی دروست كردووە؛ ئاماژەی بەوەش كردووە، “لە زۆر ڕووەوە هەستم بە پەیوەندی بە كوردەوە دەكرد، بەتایبەتی بەهۆی مێژووی هاوبەشی كورد و فەلەستینی، جینۆسایدەوە، هەستم دەكرد وەك ئەوەی كۆمەڵگەی كورد باشترین لە پاشخانی من تێگەیشتبێت”.
ئەمیرە لێكچوونێكی زۆر لە نێوان كولتووری كورد و فەلەستینیدا دەبینێت. ئاماژەی بەوەش كردووە، “فەرهەنگی كۆنی كوردی لێكچوونێكی زۆری لەگەڵ كولتوری فەلەستیندا هەیە؛ بۆ نموونە تاتۆی كۆنی كورد زۆر لە تاتۆی خێڵەكی فەلەستینی دەچێت، مۆسیقا بە نەریتی و مۆدێرنیش ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە هەردوو كولتوورەکەدا؛ سۆزێكی مۆسیقی و شیعری زۆر هەیە كە كورد و فەلەستینی هاوبەشی هەیە”.
ئەمیرە پەیامێكی تایبەتی بۆ كچانی كورد لە سەرانسەری جیهاندا هەبوو: دەزانم كە ڕەنگە هەمیشە هەست بە گوێگرتن نەكەیت، دەزانم لە میدیاكاندا كەمیی نوێنەرایەتی تۆ و بەهرەكانت و جوانییەكانت هەیە، دەزانم هەمیشە هەست بە بینراو ناكەیت، دەزانم دەرفەتەكان بە ئاسانی بۆت نایەت و هەندێكجار ڕەنگە تەنانەت بۆ تۆیش بوونیان نەبێت، دەزانم كە شوێنكەوتنی خەون و ئاواتەكانت ڕێگایەكی ئاسان نییە بۆ گرتنەبەری كچە، من لە نێو خوشكە كوردەكانتدا لە دانیمارك گەورە بووم، من گەواهـ و شایەتی ئەوە بووم كە چۆن ئازارەكان دەگۆڕێن و دەبنە هێز و كارەسات بۆ هونەر بازدانێكی ئیمانم كرد بۆ ئەوەی كارێكی مۆدێل لە دژی بەربەستە كولتوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدەم، بە هاوكاریی خانمانی كورد.