کەمال شێروانی
بۆ کچێکی شاعیر و شێت
شێتیەکەی گەورەترە لە شێتی خۆم
گڕی سینەی پڕە لە حەسرەت
پێڵووی چاوەکانی پڕە لە نیگا
لە ئارامگاو ڕەشماڵی من
ئەم دڵەم کە بۆی دیلە
لە دووڕیانی بێ سەروبن
چەندە پێمخۆشە قۆڵبەست بکرێم
وەک زیندانی هەتا هەتایی
حەشار بدرێم لەناو پێڵووی چاوەکانی
بەڵکو تەنیا جارێک دەم بخاتە دوا دێڕی شیعرەکانی
تا لەوێوە جورئەتێک بکەم
منیش دەستێک بۆ قەڵەم درێژ بکەم
ئەو قەسیدەی هێشتا تەواو نەبووە
لە سەر ڕازی ئەو تەواوی بکەم
<