رۆژنامەی ھەولێر

ملوانکەی ژین

شیلان محەمەد
ژیان چەشنی ملوانکەیە
قۆڵ لە قۆڵی یەکتر دەکەن
وەک دوو تیپی تۆپی پێ یە
پێکەوە دووگۆڵی دەکەن
گەر قۆڵێک لە پڕ ترازا
بازنەکان لەیەک پچڕان
لاواز و بێ جوڵە دەبن
نزیک لە کەوتن و شکان
با هەڵماڵین قۆڵی ئەمەک
وەفاداربین بەرامبەر یەک
بۆ بەرەنگاری، یەک مەچەک
ڕوو لە نەیاربێ لوولەی چەک