دڵشادی عومەرکاکی
تۆگڕی بۆ پەنجەی کۆڵەوەژ
بۆسڕیی. تۆ تینی
تۆ بۆنی ئاگری و هەم نانی
لە چاوی هەژارا تۆ عەشقی و
لە چاوی عا شقا ئەڤینی
تۆ جەژنی بۆ دڵ و هەناسەو
تۆڕۆحی سروشتی لەڕەنگ و ڕەگەزی ئینسانی
تۆ کاری . جۆشی پڕ خرۆشی ژیانی
گەرتۆ بکوژێیتەوە
تاریکیی ناھێڵێ ببینین
نەورۆز گەر تۆ نەبی
دەخنکێ پەلکە زێڕینەی ڕەنگ
لەنجە لەش جێدیڵی
کپ دەبێ سۆزی دەنگ
گەرگوڵ و گوڵزاری بەهاری تۆنەبێ
گوڵی سەر کراسی
گوڵی ئاڵی سوخمەی هەم ڕەنگ و ڕوخسای
دەپەڕێ
نامێنێ خەندەی ئاڵ دەوەرێ گوارەی گوێی
شیلانی ملوانکەی دەڕەوێ
دڵیشی لای تۆیە
کیژۆڵەی کە ئێستا بەدەست و مەچەکی نیانی
کە چاوی ئومێدو خەیاڵی داوەتە توفەنگێ
هەناسە بۆنایەی؟
ئەرێ تۆ کام عەتری؟
نەورۆز تۆی؟
کام ڕەنگی؟
ئاوازی خودایی.
دڵت پێدەبەخشم
تا دڵم پڕ دەبێ
چاوت پێدەبەخشم
تاچاوم پڕ دەبێ
بگری
بگری
بگری تۆ جوانترین شیعری