لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە نووسەر و ئەدیب و شاعیر و نووسەران، لە هۆڵی سەنتەری ئاڵا لە هەولێری پایتەخت، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شیعر، سەنتەری ڕۆشنبیریی خەون بە هاوکاری سەنتەری ئاڵا ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بە شیعر و میوزیک و گۆرانی بە بەشداری ژمارەیەک لە شاعیر و هونەرمەند ڕێکخست.
کە تێیدا چەندین هۆنراوە و پارچە شیعر ئاوێتەی موزیک و گۆرانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەکە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شیعر پیرۆزبایی لە شاعیران و ئەدیبان کرد و بەو بۆنەیەشەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەک لە شاعیران.