با نەورۆزی ساڵی (٢٠٢٥) بکرێتە بنەمای برایەتی و یەکریزی گەلەکەمان

میدیا سلاح عوسمان

ئەو کەسایەتیپەی لە کوردستاندا دەخوڵقێت کەسایەتی ئەو مڕۆڤانەیە کە لە بەرامبەر ئەو مەترسیانە دەوەستنەوە کە هەرەشە لە گەلی کوردو کوردستان دەکەن، ئەوەی هەتا ئێستالە کوردستانی ئازاددا بەدەست هاتووە بە خۆێنی ئەو پشمەرگە گیان لەسەردەست ولە خۆبوردوانەکە بەخەبات و بەرخۆدانێکی زۆر خۆیان لە پێناوی خاک و نەتەوەکەیان بەخت کرد ، بۆیە پێویستە ئێمەی کورد لە پێناو یەک پارچەیی خاکی کوردستان و یەکڕیری نەتەوەکەمان خەبات بکەین و دژی هەمووجۆرە دەست درێژو دەستێوەردانێک بوەستین کەزیانی بۆ سەر ئاسایش و خاک و نەتەوەکەمان هەبێت ، گەلی کورد بە ڕۆژگارێکی زۆر رەش و سەختدا تێپەریوەو باجی زۆری داوە لەپێناوی ئازادی کوردستاندا، هەرچەندە لە رۆژگاری ئەمرۆدا لەناوسیاسەتی نێودەوڵەتی و ئەقلیمیدا دەربارەی ئەم ئازادیەی کورد زۆر باس و لێکوڵینەوەی لەسەر دە کرێت و هەریەک بە بۆچوونی سیاسەتی دەوڵەتەکەی کەتا چەند لە بەرژەوەندی ئەودایە هاورایە ، دەوڵەتەکانی دراوسێمان زیاتر بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەپارێزن لە هەرێمی کوردستان پشتگیری ڕاست و دروستی دۆزی ئێمەی کورد ناکەن ، بۆیە پێویستە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی کورد ئەمرۆ زیاتر هاوکاری یەک بن و پشتگیری لە دۆزی رەوای گەلی کورد بکەن بە یەک دەنگ و بە یەک رەنگ چ لە ناوخۆی کوردستان چ لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەو کات هەر خۆمان ئەتوانین چارەسەری کێشەکانمان بەرەو پێشەوە بەرین و پارێزگاری لە رۆڵەکانی ئەم خاکە بکەین و بەرژەوەندییەکانی لەنێو سیاسەتی نێودەوڵەتی دا بقۆزینەوەو خۆمان بەشێوازێکی نوێ بە گەلانی جیهان بناسێنینەوە بۆ ئەوەی زیاتر هاوکارمان بن بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم نەتەوەی کورد ، پێویستە دۆستەکانمان لە دەرەوەی وڵات زیاتر کێشەکەمان لە رووی سیاسییەوە سەیر بکەن نەک بە هست و سۆز ، بۆیە پێویستە لەم یادەدا هەموو ریزەکانی گەلەکەمان یەک بخەین بەرۆژی ژیانەوەوم برایەتی و دۆستایەتی دابنێن و کاری بۆ بکەین چوونکە شۆرشی کورد تاکە شۆرشە بە درێژای مێژوو خەباتی بێ ووچانی هەیە و بەهەزارەها شەهیدی لەپێناو داوە وە خاوەنی چەندەها دەسکەوتی مێژووییە بۆ گەلەکەمان هەتا ئەم رۆژە گەشەی بەدی هاتووە بۆیە پێویستە لە رۆژێکی وەهادا.
بانەورۆز بێتە هەوێنی یەکریزی وخۆشەویستی و گەرانەوەی ئینتیمای نیشتمانی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم کوردستانیان .