ڕوانەوە

جەوهەر جەلال
ئەگەر مووی سپی لێم گەڕێ
دەبمەوە عاشقەکەی جاران
خۆشەویستیت دەپۆشم و
دەڕژێمە ماڵتان وەک باران
دێم و لەسەر دەرگاکەتان
دەنووسم (زۆرم خۆشدەوێی)
تا خەڵکی شار سەیرت نەکەن
دڵێکی تر خۆشی نەوێی
وەرە بڕۆینەوە بەرەو
کۆڵانەکانی منداڵی
لەوێڕا دەستپێکەینەوە
یەکەمین وانەی دڵداری
وەک دوو مەلی هێلانەیەک
خۆمان بدەینە دەست فڕین
ئەستێرەیەک بکەین بە ماڵ
ژیان جوانترکەین بە ئەوین .

یۆتۆبۆری ١٩/٩/٢٠٢٤