لە وڵاتی زام
شنە بای ئازادیی
لە بارزانەوە
وردە وردە بووبە شەماڵ
کوردستانی تەنی
ڕێبەرێک
ڕێنوێنک
ڕێبوارێکی سەربەستی
پەیامی راسپاردە بوو
ئەخە ئەو
هەڵبژاردەی ئاسمان بوو
لە گوڵان و تەمووز تاکوو
کۆماری جوانە مەرگی کوردان
شاخ و شار و گوندی
کوردەواری
کردە مەتڕێزی
شەرف و بەرەنگاری
لە ڕۆژە سەختەکان
خۆری هیوا و ئاسو بوو
لە شەوە تارەکان
ئەستێرە و
رووناکی ژیان بوو
هاوڕێ و هاو سەنگەری
پێشەوای مەزن
ژێنێراڵە چاونەترسەکەی
کوردستان بوو
تاریکی و ئەهریمەنی راودەنا
بەیداخی ئیستقلالی هەڵدەدا
موژدە لەو ڕۆژە بێ
کوردینە بزانن
ئەو مستەفای کوردان بوو
عەگید و مێرخاسی
هەمووان بوو
ئیتر مێژوو نووسیویەتی
شۆرە سواری گۆرەپانی
کوردایەتی
بە هەڵگرتنی ئاڵا و ڕێباز
بەدەیان ئەفسانە و باز
قەندیل و کێلەشین
کۆرەک و ئاراز
کرنوشیان برد بۆ
ڕێبازی پر لە گیان بازی
هەزار جار سڵاو لەتۆ
جەنابی بارزانی
هێما سۆفی