شیڤان شێرزاد – هەولێر
بەشی چالاکیی و وێژەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، ڕێورەسمێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی پێنچ پەرتووکی نوێی ئافرەتانی ئەکادیمیستی خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و دەستەیەک لە مامۆستایان زانکۆ و ڕۆشنبیرانی کورد لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕێکخست.
لە دەسپێکی ڕێورەسمەکەدا “ئومێد خۆشناو” پاڕێزگاری هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و تیادا دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی ڕێورەسمەکە کرد گوتی: دڵخۆشین بەو چالاکی و بزاوتە کولتووری و ئەدەبی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگیانەی، کە لە شارەکەمان ئەنجامدەدرێت و بەرهەمی بوارە ئەدەبی و هونەری و ئەکادیمیەکان دەبیننن، ناساندنی ئەو پێنچ پەرتووکە، کە بەرهەمی هەوڵ و خەمخۆری و ماندووبوونی نووسەرەکانیانە بەرز دەنرخێنین و وێڕای دەستخۆشیمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەرێوەبەرایەتی چالاکی وێژەیی و دەزگای موکریان، پیرۆزبایی لەو خاتوونە ئەکادیمی و پسپۆڕانە دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان، بەو هیوایەی لە داهاتوودا بتوانن زیاتر خزمەتی بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی بکەن”.
پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوون و ئەزموون و بەخششیان، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە هەریەک لە “د.شەرمین ئیبراهیم عەزیز، د. دنیا شەهاب عەلی، د.پەروین عەبدوڵڵا خدر، د.ڕووناک سەڵاح عەلی، د.نەسرین رەئوف سمایل” نووسەرانی پەرتووکەکان کرد.
هەولێر