كتێبێك لە بارەی شەوی یەڵدا چاپ و بڵاو كرایەوە

كتێبێكی دیكەی سەدیق سەعید ڕواندزی بە ناوی (شەوی یەڵدا لە نێوان نالی و كوردی)دا چاپ و بڵاوكرایەوە. ناوەڕۆكی ئەم كتێبە، لێكۆلێنەوە و خوێندنەوەیەكی زمانەوانی و فەرهەنگی شیعری هەردوو شاعیر (نالی و كوردی )ـیە و و پاشان بەستنەوەیەتیان بە زمانی شیعری سەردەم و دواتریش دەقی شەوی یەڵدا، بۆ ئەوەی ساغبكرێتەوە كە شیعرەكە هی كام شاعیرە. بێگومان ئەم شیعرە، مامۆستای پایەبەرز مەلا كەریمی مودەڕیس بە هی نالی و مامۆستا حەمە بۆریش بەهی كوردی دایانناوە، ئەمەش لۆژیكی نییە، جوونكە ناكرێت شیعرێك كە یەك دەقە، لە یەك كاتدا هی دوو شاعیر بێت، بەڵكوو دەبێ بە لێكۆلێنەوە و ئەرگۆمێنتی مێژوویی و خوێندنەوەیەكی بابەتییانەوە ساغ بكرێتەوە كە شیعرەكە هی كام شاعیرە. لەو سۆنگەیەشەوە ئێمە لەم لێكۆڵینەوەیەدا، سەرنجێكمان وەك خوێنەرێكی شیعر لە بارەی شیعرەكە خستۆتە ڕوو، بە پشتبەستن بە وردبوونەوەمان لە فۆڕم و ناوەڕۆكی شیعرەكانی نالی و كوردی و دواتریش ئەو شیعرە، هاوكات بەستنەوەی دەقەكە، بە جیهانبینی شیعرییانەی هەردوو شاعیر، كە دواتر ئەو بڕوایەی لا دروستكردین كە ئەم شیعرە، شیعری نالییە و هیچ پەیوەندییەكی بە مستەفا بەگی كوردییەوە نییە چوونكە زمان و وشە شیعرییەكان و دنیابینی شیعرییانەی نالی لەو شیعرەدا ڕەنگیداوەتەوە. شایەنی ئاماژەكردنە، ئەمە سێیەم كتێبی نووسەرە لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو، چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.