مه‌نسوور جیهانی
“عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تیی چالاکی فه‌رهه‌نگیی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا “مه‌نسوور یاقووتی” نووسه‌ری به‌ناوبانگی کرماشانییەوە جه‌ختی کرده‌وه: کۆچی دوایی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری کوردستان، وه‌ک له‌ده‌ستچوونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه.
“عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ڕه‌وانشاد مامۆستا “مه‌نسوور یاقووتی” چیرۆک‌نووس، شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی نووسیویه‌تی:
به ناوی خودای به‌خشه‌نده و میهره‌بان
کۆچی دوایی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری کوردستان، وه‌ک له‌ده‌ستچوونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه. بۆیه وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و خه‌ڵکی کرماشان، خۆمان به شه‌ریکی ئه‌و خه‌مه ده‌زانین.
مامۆستا یاقووتی جگه له بواری چیرۆک، که‌سایه‌تییه‌کی نموونه بوو که هه‌میشه به زیندوویی له ناو کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تردا ده‌دره‌وشێته‌وه.