هۆنیار عەبدوڵڵا
كتێبی “مسته‌فا خۆشناو شه‌هیدێك پڕ به باڵای كوردستان” به سه‌رپرشتیی زیره‌ك كه‌مال چاپ كرا. كتێبه‌كه له 170 لاپه‌ڕه پێك هاتووه و به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش چاپ و بڵاوكرایه‌وه. یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی له‌مه‌ودوا بۆ توێژینه‌وه‌ی مێژوویی پشتی پێ ده‌به‌سترێت. بۆ یەکەم جاریشە بە شێوەی کتێب کارێکی وا نایاب لەسەر ئەم مەزنە پیاوە بکرێت. كاك زیره‌ك له پێشه‌كیی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێت: ” مستەفا خۆشناو، پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و ئەفسەرێکی خۆنەویستی کۆماری مهاباد بوو، خەڵکی دەڤەری خۆشناوەتیی ئێمە بوو. بۆیەش هەر لەو کاتەوە بۆ قوربانیدان و گیانبەختکردنی، بە دڵ حەزم كردووه لە ئاستی مەزنیدا وەفایەکی بچووک بنوێنم.
هەڵبەت لای هەمووان ئاشکرایه شەهید مستەفا خۆشناو تەواوی وێستگەکانی تەمەنی لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەل و نیشتمان تەرخان کرد، هەر لەو ڕێگایەشدا ئازیزترین شتێک کە ژیانی بوو بەختی کرد، بۆیە بە یەکێک لە شەهیدە سەرقەفلەکانی مێژووی پڕ لە سەروەریی گەلەکەمان دەژمێردرێ. دیارە ئەگەر بە وردی بگەڕێینەوە ناو لاپەڕەکانی مێژووی سیاسی، شەهید مستەفا خۆشناو دەیان خەسڵەتی جوان و ئاکاری بەرز و بیری قوڵی کوردستانییانەی ئەومان بۆ بە دیار دەکەوێ، ئەگەر شەهیدبوون شانازیەکی گەورە بێت بۆ ئەو مرۆڤانەی لەپێناوی نەهێشتن و بنەبڕکردنی چەوسانەوە و شکاندنی تەوق و زنجیر لە دەست و پێی گەلە ژێردەستەکەیان و بەختکردنی گیان و شەهیدبوون بێت، ئەوا شانبەشانی ئەو سەروەرییە مەزنە، کە ئەو ئەفسەرە بەدەستی هێناوە، خاڵێکی تری درەوشاوە هەیە لەکایەی فکری و بیری سیاسی ئەودا، ئەویش بیری کوردستانیبوونی گەورەیە، چونکە مستەفا خۆشناو خەڵکی دەڤەری خۆشناوەتی کوردستانی عێراق بوو، بەڵام بیری کوردستانیانەی گەورە و ئەفسوون و دنیای ڕەنگاڵەیی و مەشخەڵانی شۆڕش و کۆمارەکەی قازی لە خۆشناوەتییەوە گەیانده مهابادی پایتەختی کۆمار، بەمەش هەم سیاسەتی دابەشکردنی کوردستانی تێک شکاند و بە هەموو لایەکی گوت کوردستان یەک نیشتمانە و یەک وڵاتە، بۆیە لە هەر کوێیەک پێویست بێت خەباتی بۆ دەکەم. خاڵێکی تری هەرە درەوشاوە و هەردەم نەمر لە مێژوودا تەنها شەهیدبوونی مستەفا خۆشناو و هاوڕێکانی نەبوو، بەڵکوو ئەوەی ئەو چوار ئەفسەرە شەهیدەی کردە ناوێکی نەمر و سەرقافلەی تێکۆشان لەپێناو شەهیدبوون نەبوو، بەڵکوو ئەو بە خۆڕاگری و ورە بەرزی بە گژاچونەوەیە بوو، کە مستەفا خۆشناو و هاوڕێکانی بەرامبەر جەلادەکان نواندیان، هەروەها نووسینی ئەو نامانە بوو، کە ئەو شەهیدانە لەپشت شیشە ژەنگاوییەکان و دیوار و ژوورە تاریکەکانی زیندانی ڕژێمی عێراق بۆ هاوڕێکانیان نووسی، دواجار بوونە سەرمەشقی تێکۆشان و توێشەبەرە و وزەی خۆڕاگری بەردەوامیدان بە شۆڕش و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.”
دیاره وه‌ك له كتێبه‌كه هاتووه: ” ئه‌و چوار ئەفسەرە چه‌ند کاتژمێرێک پێش سه‌پاندنی بڕیاری له سێداره‌دان به‌سه‌ریاندا، دوا په‌یامی خۆیان له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد، كه به گه‌وره‌ترین سامانی له پاش جێماویان بۆ گه‌لی كورد داده‌نرێت، كه تێیدا پێداگیری له‌سه‌ر “پێویستی یه‌كێتیی كوردان” و تێكۆشانیان “له‌پێناو ئازادی و رزگاری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر” ده‌كه‌ن.
ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره كورده‌ی سوپای عێراق له كاتێكدا پێوه‌ندییان به شۆڕشی بارزانه‌وه كرد، كه زۆر به‌ده‌گمه‌ن پله‌داران له سوپاوه ڕوویان له بزاڤی رزگاریخوازی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وان بڕیاریاندا له‌گه‌ڵ “مه‌لا مسته‌فای بارزانی” روو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن و پاشان به‌شداریی كارایان كرد له كۆماری كوردستان له مهاباد و هه‌ریه‌ك له‌وان ئه‌ركێكی تایبه‌تی له كۆمار وه‌رگرت.
پاش رۆیشتنی بارزانی و هاوڕێكانی بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، چوار ئه‌فسه‌ره‌كه بۆ عێراق گه‌ڕانه‌وه و به‌ره‌و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت نه‌چوون، به‌وه‌ش له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه گیران و پاشان له‌سێداره دران.
پاش له سێداره‌دانی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره‌كه، ته‌رمی هه‌ریه‌ك له شه‌هیدان “محه‌مه‌د قودسی و مسته‌فا خۆشناو” به‌ره‌و سلێمانی و ته‌رمی شه‌هید “خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم” بۆ هه‌ولێر و ته‌رمی شه‌هید “عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز” بۆ ئامێدی برانه‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1958 به‌دواوه، داوای له عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عێراق كرد حكوومه‌ت به فه‌رمی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و په‌شیمان ببێته‌وه كه تیایدا ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی به ناپاك له قه‌ڵه‌م دابوو، دواتر حكومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه راگه‌یاند و چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه‌ی وه‌ك “شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر” ناساند.”
هه‌ر له دووتوێی كتێبه‌كه وه‌سیه‌تنامه‌ی چوار ئه‌فسه‌ره‌كه به‌چاو ده‌كه‌وێت: ” وه‌سیه‌تنامه‌ی شه‌هیدان
دوای پێڕاگه‌یاندنی حوكمی له‌سێداره‌دانیان به یه‌ك سه‌عات، چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه وه‌سیه‌تنامه‌یه‌كیان نووسی، كه ئه‌مه‌یش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌غدا 18ی حوزه‌یرانی 1947
– له شوهه‌دای ڕێگای نیشتمانه‌وه (عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز و مسته‌فا خۆشناو و خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د مه‌حموود)ه‌وه بۆ برایان میلله‌تی كوردی خۆشه‌ویست:
له‌دوای ته‌بلیغی حوكمی ئیعدام به یه‌ك سه‌عات نووسراوه:
برایان، له ژیانی ژێرده‌ستی ئیستعماردا، له نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌وه، ته‌نها (14) سه‌عاتمان ماوه به په‌تی ئیستعمار ده‌گه‌ینه دنیای ئازادی و گیانمان ده‌گاته گیانی پاكی شوهه‌دای ڕێگای نیشتمان.
برایان، خۆمان هیچ دوانه‌كه‌وتین، ته‌نها نه‌سیحه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه لاوان و نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد نوكرانی زات بكه‌نه نیشان و یه‌كیه‌تی بكه‌نه په‌یڕه‌وی خۆیان، بۆ شكاندنی ته‌وقی ئیستیعمار و ڕزگاركردنی هه‌موو میلله‌تێكی مه‌زڵووم بێ جیاوازی.
برایان، دوژمنی جه‌هاله‌ت بن، به هه‌موو توانایه‌كه‌وه شه‌ڕی جه‌هاله‌ت بكه‌ن، ئێمه نیشانه‌ی تێكۆشینی میللیی میلله‌تی كوردین له ساڵی 1947دا.
برایانی ئێمه كه ماون، بۆ ڕێگای شه‌ره‌ف تێده‌كۆشن، پشت به‌خوای گه‌وره میلله‌ت ڕزگاری ده‌بێت.
برایان، هاتنمان بۆ به‌رسێداره له بێده‌سه‌ڵاتییه‌وه نه‌بوو بۆ تێكۆشین، به‌ڵكوو هه‌ر وه‌كوو سه‌ربازێكی ئازا، تا ئاخرین توانا هه‌وڵمان دا گه‌یشتینه ئه‌م نه‌تیجه‌یه.
ئیدی بۆ یه‌كێتی و بۆ ئازادی، بژی كورد و كوردستان.
خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا خۆشناو
عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د مه‌حموود”
دواتر هه‌ر له چوارچێوه‌یی كتێبه‌كه وتاری فه‌رهاد عه‌ونی و حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا و دیمانه‌یه‌كی دوورودرێژی به‌ڕێز به‌ختیار حه‌مه‌ده‌مین به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه له‌باره‌ی مسته‌فا خۆشناو له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی و هاووڵاتییانی خۆشناوه‌تی و گوندی بێتواته‌ی كردووه و جوانتر ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و كه‌ڵه‌ئه‌فسه‌ره‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه (مسته‌فا خۆشناو)، له ساڵی 1912 له‌دایك بووه و له ساڵی 1928 قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له قه‌زای كۆیه ته‌واو كردووه و پاشان له ساڵی 1930دا په‌یمانگای مامۆستایانی له به‌غدا ته‌واو كردووه، پاشان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك داده‌مه‌زرێت، تاكوو په‌یوه‌ندی به كۆلیژی سه‌ربازییه‌وه ده‌كات و له له‌شكری عێراقیدا پله‌ی مولازمی دووه‌می پێ ده‌درێت. له ساڵی 1939دا مسته‌فا خۆشناو ده‌چێته ریزی حزبی هیوا و ده‌بێته یه‌كێك له چالاكوانه‌كانی.
دوای هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی بارزان 1943-1945، له كاتی گفتۆگۆی نێوان حكوومه‌تی عێراق و سه‌ركرده‌ی شۆڕشی كورد مسته‌فا بارزانی، دوای پێكهێنانی كابینه‌ی وزاریی ماجد مسته‌فا له 13ی12ی1943دا، مسته‌فا خۆشناو وه‌كوو ئه‌فسه‌ری رایه‌ڵه‌ی نێوان حكوومه‌ت و بارزانی دیاری كرا. دوای دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ی ئابی 1946، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێك بوو له ڕیزه‌كانی كۆماری دیموكراتی كوردستان، وه‌كوو یه‌كه‌مین ئه‌ندامی حزبی دیاری كرا. دوای رووخانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له 17ی1ی1947دا، مسته‌فا خۆشناو له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كانی دیكه گه‌ڕایه‌وه عیراق، ئه‌وه بوو له رۆژی 19ی6ی1947دا له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا له‌سێداره دران و له گۆڕستانی گردی سه‌یوان له شاری سلێمانی به خاك سپێردراوه…