دوو هەناسەشیعر بۆ زایەر عەبدوڵا

١- ئاری ئاغۆک

لە دەسپێکی مەولودنامەدا
نەزرمان لەخۆ گرد
حەفت ڕۆژ مابەینی عەسر و مەغریب
حەفت جار لە دەوری تەیراوە بسووڕێینەوە
یەکێکمان لە ڕۆژهەڵاتەوە لۆ ڕۆژئاوا
یەکێکی دیکەمان لە ڕۆژئاواوە لۆ ڕۆژهەڵات
لە هەر بەیەک گەیشتنێکماندا
نزایەک دەخەینە بوخچەی تەمەنی (خارە زایەری)
تا دوایین جار و دوایین رۆژ و دایین لەحزە
بە هاوارێکی بێدەنگی گەورەی ناخ
ڕوو لە ئاسمان دەکەین و دەڵێین
خودایە شیفا هەر لە لای تۆیە
بە هەڵسانەوە و چاکبوونەوەی ئەو پیاوە نازدارە
هەر یەکەمان حەفت ڕۆژ بەڕۆژی دەبین
هەمووان بە زاری زیکر و دەفی دۆعا
تێکرا گوتیان ئامین.

٢- گولێ سەلیم
نەزرمان گرت سەر بەسەر حەفت چاکان داگرین
سوڵتان مزەفەر، بابە گوڕگوڕ، چاکی بن عاردی
ئێمە لە شینی برا برای قەلەزراوین
چەناغی شینمان لە نێوچەوانی سەیداوەدا
کە خۆمان هەر لە خم هەڵینا
لە دەورت گەڕێین تەیراوە
بە دەردی سەیداوە و خانەقامان مەبە
نەزرمان گرت ئەو خەمەی هاتیە
ڕێژنەبارانێک بەری بگرێ