و: خالید فاتیحی
بەشی دووەم و كوتایی
رۆڵی گوند له به‌رهه‌می ده‌وڵه‌ت ئابادیدا
ده‌وڵه‌ت ئابادی كه ده‌ورانی منداڵی له گوندی به‌سه‌ربردووه، به جوانی توانیویه‌تی سوود له ئه‌زموون و رووداوه‌كانی ژیانی له گوند وه‌ربگرێ و بیانخاته ناو قالبی چیرۆك و رۆمانه‌كانی و له‌وبواره‌شدا یانی به رۆمانی گوندی هه‌ژمارده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و توانیویه‌تی ساده‌یی و سه‌برو قه‌ناعه‌ت كه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكانی لادێیه، به جوانی له خه‌یاڵی خوێنه‌ردا بینه‌خشێنێ. هه‌ژاری و ناهۆشیاری یه‌كێكی دیكه لهوبابهتانهن كه ده‌وڵه‌ت ئابادی هه‌وڵیداوه له چوارچێوه‌ی چیرۆكه‌كانیدا تیشكیان بخاته‌سه‌ر. له هه‌موو سه‌رگه‌ردانی و ئازاره‌كاندا هه‌وڵده‌دات وا له خوێنهربكات، ده‌كرێ تیشكی ئومێد ببینی. هه‌مان ئومێدی كه هه‌میشه له سرووشتی لادێ‌دا هه‌یه.
نیوه‌شه‌و یه‌كه‌م به‌رهه‌می مه‌حمودی ده‌وڵه‌ت ئابادی
«نیوه‌شه‌و» یه‌كه‌م چیرۆكی مه‌حمودی ده‌وڵه‌ت ئابادییه كه له ساڵی 1962له تاران چاپی كردووه. چیرۆكه‌كه ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی كه‌ریمه كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی كتێبه‌كه‌یه، كه له كوچهوكۆڵانهكانی تاران‌دا ده‌خولێته‌وه، له هه‌مان وه‌سفی كه باسی كه‌ریم ده‌كات ئه‌و جێگایه‌ی كه لێی ده‌ژی، هه‌ژاری به‌رۆكی كۆمه‌ڵگای گرتووه، ده‌خوینینه‌وه. كه‌ریم كه بۆخۆی له هه‌ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه گه‌وره‌بووه و هه‌ژاریش به‌رۆكی گرتووه، بۆخۆی به‌هۆی هێزی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی خۆی له خه‌ڵكانی شار به‌دوور ده‌بینێ. له به‌شێكی كتیبهكهدا كه گفتوگۆیه‌كی ده‌روونی كه‌ریم ده‌خوێنینه‌وه: «له دنیادا ته‌نیا شتێك- له كاتێكدا خاوه‌نه‌كه‌ی ناسیبێتی و گرنگیهكهی زانیبێ- ناتوانی بیڕفێنی یان به شێوه‌یه‌ك به تاڵان بیبه‌ی ئه‌ویش بیركردنه‌وه‌یه. چونكه بیركردنه‌وه به‌بێ ئیراده‌ی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ناتوانێ هه‌بێ به‌ڵام ئایا ده‌كرێ كه مرۆڤ هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆی و بیركردنه‌وه‌یدا بژی؟ خۆراكی لێوه‌ربگرێ، یاری له‌گه‌ڵدابكات، خۆشیبوێ، رقی لێیبێتهوهو لهخهڵكیشی بپارێزێ؟ ئاخر له‌و هه‌موانه، ئه‌وكات چی لێده‌كات؟ له چ بوارێكدا سوودی لێوه‌رده‌گرێت؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌كارهێنان و كه‌ڵك لێوه‌رگرتن رێڕهوهكهی بۆ ده‌ره‌وه بگۆڕێ؟ ئه‌وكات ئه‌و ده‌ره‌وه كوێ ده‌بێ؟»
كورته چیرۆك
زیاتر ده‌وڵه‌ت ئابادی به رۆمان و قه‌ڵه‌می ریالیستی ده‌ناسین، به‌ڵام پیویسته بزانین كه ئه‌و چیرۆكی وه‌كو «نان و قه‌ڵه‌م» و «بنیاده‌م»یشی هه‌یه. نان و قه‌ڵه‌م كۆمه‌ڵێك له نووسینی ساڵانی (1980 – 1995 )ه گێڕانه‌وه‌یه‌كی دژواره كه بۆ نووسین گرتوویه‌ته‌به‌ر.
بنیاده‌م، پێكهاتووه له شه‌ش كورته‌چیرۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زیاتر فه‌زای شاری به‌سه‌ریدا زاڵه. له‌و كتێبه‌دا كه‌سایه‌تی دانان و گێڕانه‌وه‌ی جیاواز له ده‌وڵه‌ت ئابادی ده‌بینین كه خۆی له‌خۆیدا جێگه‌ی تێڕامانه. ده‌رباره‌ی ئه‌و كورته چیرۆكانه ده‌ڵێت: «هه‌ر له سه‌ره‌تای كاره‌وه گوتم كه نووسینی كورته‌چیرۆك، كاری من نییه. ئه‌و هونه‌ره مه‌زنه كافكا هه‌یبوو ڤۆڵگانگ هه‌یبوو، ده‌یتوانی هه‌یبێ كه له هه‌مان «ژوور و، له‌به‌رده‌رگا» گیانی سپارد و هه‌رخه‌می ئه‌وم نییه، له‌ویش زیاتر چیخۆف هه‌یبوو كه سه‌ره‌نجام له‌و ژووره سارده‌دا، خوێنی داده‌نا.»
كلیده‌ر درێژترین رۆمانی ئێرانی
كلیده‌ر درێژترین رۆمانی ئێرانییه‌و به‌رهه‌می 15ساڵ كۆششی ده‌وڵه‌ت ئابادییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه، له دووتوێی ده به‌رگ و سێ هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه. له‌و رۆمانه‌دا كه به رۆمانی لادێیی داده‌نرێ، ژیان و كوێره‌وه‌ری خه‌ڵكی لادێی له قاڵبی وشه‌دا وێنهكێشاوه. هه‌ڵبژاردنی كه‌سێتی به‌هێزترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كتێبه‌ن كه له چوارچێوه‌ی شه‌ست كه‌سایه‌تیدا له‌و كتێبه‌دا ده‌بینین. به‌هۆی تێڕوانینی بۆ رووداوه‌كانی كۆمهڵگاو گۆشه‌یه‌ك له مێژوو نیشانده‌دات و هه‌مان شت بۆته هۆكار تا كلیده‌ر ته‌نیا رۆمان و رووداوێك نه‌بێ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی بۆ رووداوه مێژووییه‌كان بگه‌ڕێیته‌وه و لێكدانه‌وه‌ی زیانمه‌ندی و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گوندنشینان ههڵبسهنگینی، ئه‌وه به‌های كتێبه‌كه زیاتر به‌رزده‌كاته‌وه. له راستیدا گێڕانه‌وه‌یه‌كی قووڵی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سرووشته.
ده‌وڵه‌ت ئابادی ده‌رباره‌ی كلیده‌ر ده‌ڵێ: «پێموانییه هێزو وزه‌ی ئه‌وه‌م هه‌بێ كارێكی باشتر‌و كامڵتر له كلیده‌ر بكه‌م. كلیده‌ر له‌بواری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی كامڵترین كاری منه، ره‌نگه له زۆر جێگادا له تێڕوانینی خۆیشم زیاتره.
ئه‌حمه‌دی شاملوو ده‌ڵێت: «كلیده‌ر لووتكهیهكه له ته‌م چۆتهدهر.»
بزورگی عه‌له‌وی ده‌ڵێت: «ئه‌و كتێبه مێژووی سێ هه‌زار ساڵه‌ی ئێرانی له‌خۆگرتووه.»
جێگای به‌تاڵی سلووچ گێڕانه‌وه‌ی هه‌ژاری
جێگای به‌تاڵی سلووچ له ساڵی 1978بڵاوكرایه‌وه. باس له ژیانی خێزانێكی هه‌ژار ده‌كات، باوكه بڕیارده‌دات ماڵ و منداڵی به‌جێبێڵێت، ئه‌وه سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌یه بێگومان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و كوێره‌وه‌ری زۆرتر بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه. كاتی رووداوه‌كانی ئه‌م رۆمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زار كه نووسه‌ر سه‌رنجێكی وردی داوه‌تێ، هه‌وڵیداوه تا كێشه‌ی گوندنشیانان بخاته روو. له‌سه‌رتاسه‌ری كتێبه‌كه‌دا ده‌توانی هه‌ست به سێبه‌ری شوومی هه‌ژاری بكه‌ی هه‌وڵ و كۆششی باوكان و دایكان بۆ رزگاركردنی خێزانه‌كانیان له‌و هه‌لومه‌رجه دژواره‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌دا ده‌بینرێ كاریگه‌ریی هه‌ژارییه له‌سه‌ر مرۆڤ، كه هه‌تا ئیمان و ئینسانییه‌تی ئه‌و ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
شێوازی بیسمیلكردن: یان (سرووتی سه‌ربڕین)
تازه‌ترین به‌رهه‌می ده‌وڵه‌ت ئابادی
«شێوازی بیسمیلكردن: یان (سرووتی سه‌ربڕین) دوابه‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی مه‌حمودی ده‌وڵه‌ت ئابادییه و گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاوازه له جه‌نگ. ناوهجوانهكهی ئه‌و كتێبه بسمیل كردن (یان سرووتی سه‌ربڕین) به مانای قوربانی كردن و كوشتنه. ده‌وڵه‌ت ئابادی له هونه‌ری ئاشنایی كردن بۆ نووسینی جه‌نگ هه‌ڵیبژاردووه. ئاشنایی سڕینه‌وه، به‌مانای تێڕوانینی نوێیه بۆ بابه‌ت و رێنوێنی خوێنه‌ره له‌گه‌ڵ خۆیدا تا له گۆشه‌یه‌كی نوێ بڕوانێته رووداوه‌كه. له نێوان جه‌نگ و له نێوان ده‌ستڕێژی گولله‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاو هه‌یه كه بۆ ده‌ست بهسهرڕاگهیشتنی هه‌ردوولا پێویسته. له‌وه‌ی بۆچی نووسه‌ر ئاوی هه‌ڵبژاردووه ره‌نگه لهبهرئهوهبێت كه گرنگی و مانه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته به‌نرخه‌یه كه به شێوه‌ی نیشاندان و په‌یوه‌ست بوون به ژیانی هه‌ردووك لایه به ئه‌و، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا گێڕانه‌وه‌یه‌ك نییه و له فه‌زای دیكه‌شدا به شێوه‌یه‌كی روون ئاماژه بۆ جه‌نگه‌كانی ئێران كراوه به‌دریژایی مێژوو. كه‌سایه‌تییه‌كانی كتێبه‌كه ناونیشانێكی ته‌واویان نییه و وادێته‌به‌رچاو نووسه‌ر له‌و بێ ناسنامه‌یی كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ نیشاندانی هه‌مه‌لایه‌نی بوون و جیهانی بوونی دیارده‌ی جه‌نگ و كاولكاریه‌كه‌ی كه‌ڵكی وه‌رگرتبێ.
خه‌ڵاته‌كان
-وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زێڕینی بیست ساڵ چیرۆك نووسی بۆ تێكڕای بهههمهكان له‌گه‌ڵ ئه‌مینی فه‌قیری 1997
– وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یه‌ڵدا بۆ ته‌مه‌نێك كاروچالاكی فه‌هه‌نگی 2003
– وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی واو 2011
– وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی خانه‌ی فه‌رهه‌نگی جیهانی به‌رلین 2009
– به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاسیایی، بۆ رۆمانی كۆڵۆنێل 2011
– به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی مه‌ن بوكر ئاسیا له ڤیستیڤاڵی كتێبی سه‌نگاپوور 2011
– براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی هوشه‌نگی گوڵشیری بۆ ته‌مه‌نێك كاروچالاكی 2012
– براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی میخالسكی سویسڕا 2013
به‌رهه‌مه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئابادی
1-سه‌فه‌ر رۆمان 1968
2-ئه‌فسانه‌ی باوهسوبحان رۆمان 1968
3-لایههای بیابانی كۆمه‌ڵه چیرۆك 1968
4-ته‌نگانه شانۆنامه 1970
5-گاوان رۆمان 1971
6-كۆچی سوله‌یمان چیرۆك 1972
7-باشبیرۆ رۆمان 1972
8-عه‌قیل عه‌قیل رۆمان 1972
9- له خه‌می چهنبهرهوه رۆمان 1977
10-دیده‌نی به‌لووچ سه‌فه‌رنامه 1977
11-جێگای به‌تاڵی سلووچ رۆمان 1978
12-كلیده‌ر رۆمانی ده به‌رگی له نێوان ساڵانی 1978 بۆ 1984چاپكراوه
13-قه‌قنه‌س شانۆنامه 1982
14-ئاسكۆڵه‌ی به‌ختی من گوزه‌ل چیرۆك 1989
15-كارنامه‌ی سپهنج كۆمه‌ڵه چیرۆك 1989
16-ئێمه‌ش له‌به‌ره‌ی گه‌لین گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتن 1979
17-رۆژگاری به‌سه‌رچووی خه‌ڵكانی به‌ساڵاچوو 1990
18-پاس فیلم نامه 1993
19-خه‌ڵوه رۆمان 2003
20-رۆژوشهوی یوسف رۆمان 2003
21-مناره‌و سێبه‌ره‌كان … 2005
22-كۆڵۆنێل رۆمان 2009
23-ماینه یاڵ سووره‌كان چیرۆك 2004
24-سرووتی سه‌ربڕین رۆمان. 2018
سه‌رچاوه: سایتی (گاقچه)