پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

یەحیا ئیبراهیم تابلۆیەکی خۆشنووسی بە ئاڵتون و ئەڵماس نمایش دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

بڕیارە لە ڕۆژانی ١٧ تا ١٩ـی ئەم مانگە پێشانگایەکی خۆشنووسی تایبەت بە تابلۆ لە ئەڵماس و ئاڵتون چێندراوەکانی هونەرمەندی خۆشنووس “یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی” لە هۆڵی میدیا بە چاودێری پارێزگاری هەولێر بکرێتەوە.

لەمبارەیەوەش هونەرمەند “یەحیا ئەربیلی” دەڵێت: دوای ساڵانێکی زۆر کارکردنم بە کۆکردنەوەی ئەو خاشاکەی لە دروستکردنی ملونکە و ئەڵقە و بابەتە زێڕییەکان دەمایەوە لەگەڵ چەند دەنکێکی بچووک لە ئەڵماسی هاڕاو توانیوومە ئەو تابلۆیە بەو قەبارە گەورەیە بکێشم، کە ڕەنجی چەندین ساڵەی کارکردنم لەو تابلۆیەدا کۆبووەتەوە، ئێستاش دەمەوێت لە پێشانگایەکی خۆشنووسی تایبەت بەخۆمدا نمایشی بکەم و سەرنجی بینەر بە لای ئەو تابلۆیە ڕابکشێم.