شه‌وه‌ و شه‌وله‌بان

حەمەسەعید حەسەن

سڵاوێک له‌ عه‌تر و عه‌بیر
بۆ تۆ مه‌لا عه‌لی باپیر

هه‌ر تۆمان هه‌بی به‌سمانی
کاریزما و فه‌ریادڕه‌سمانی

ئێمه‌ مێگه‌لین تۆ شوانی
سایه‌ی پیرۆزی یه‌زدانی

گومڕاین، ڕێنیشانده‌رمانی
خۆت عوسمان و عومه‌رمانی

زاڵمین، خۆت زه‌واڵمانی
خۆت عه‌لی کیمیکاڵمانی

بۆ پێشه‌وه‌
پێشمان که‌وه‌
تۆمان هه‌بی
نه‌ له‌ شه‌وله‌بان ده‌ترسین
نه‌ له‌ شه‌وه‌

ئێمه‌ تۆمان خۆش گه‌ره‌که‌
پێشمان که‌وه‌ بۆ مه‌عره‌که

ئاره‌زوومان له‌ جیهاده‌
یان سه‌رکه‌وتن یان شه‌هاده‌
*
کاریزما: ڕێبه‌ری پیرۆز
فه‌ریادڕه‌س: که‌سێک که‌ به‌ هانامانه‌وه‌ دێت
سایه‌: سێبه‌ر
گومڕا: ئه‌وی ڕێی ڕاستی بزر کردبێت
کیمیکاڵ: کیمیاوی
شه‌وله‌بان: باگردێن
شه‌وه‌: جنۆکه‌، مۆته‌که‌
مه‌عره‌که‌: شه‌ڕ
شه‌هاده: شه‌هیدبوون