هێمن خەلیل- هه‌ولێر
مامۆستا خەڵات خەیروڵا ماستەرناکەکەی بە ناونیشانی (بنیادنانی پێوەرێک بۆ دەستنیشانکردنی پەرتوبڵاوی ئاگاداربوون لە لای منداڵانی پێش تەمەنی چوونە قوتابخانە بەپێی ڕێبەری (DSM-5)) کە لە بەشی باخچەی منداڵانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەلاحەدین بە دەستی هێناوە، تایبەت بە بەشێک لە ماستەرنامەکەی دیدارێکمان لەگەڵیدا کرد .
لە سەرەتا لە (مامۆستا خەڵات)مان پرسی مەبەست لە پێوانەکردنی دەروونی چییە؟ لە وەڵامدا گوتی: “پێوانه‌کردنی ده‌روونی ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، که “سۆراندایک” له‌و وته‌یه‌یدا بانگه‌وازی بۆ ده‌کات، کاتێک ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر شتێک بدۆزرێته‌وه، به بڕێک ده‌دۆزرێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر به بڕ و ڕێژەیهکیش هه‌بوو، که‌واته ده‌کرێ پێوانه بکرێت. بۆیه پێوانه‌کردنی ده‌روونی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پێناسه‌یه، یان ئه‌م وته‌یه بنیاد نراوه.
سەرەتاکانی پێوانەی دەروونی لە پێوانەکردنی ئەقڵییەوە دەستی پێ‌کرد ئەویش لە ڕێگای توێژینەوەکانی گاڵتۆنهوه، بۆیه گاڵتۆن به دۆزه‌ره‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی جیاوازییه تاکه‌که‌سییه‌کان و پێوه‌ره‌کان داده‌نرێت، له میانەی بایه‌خدانی ڕه‌سه‌نانه به تیۆری په‌ره‌سه‌ندن و ده‌رهاویشته‌کانی، ئه‌مه‌ش له هەقیقهتی ئه‌وه که‌م ناکاته‌وه، که ته‌وژمی پێوانه‌کردن هێزی پاڵنه‌ری خۆی له ده‌ستپێشخه‌رییه به‌هێزه‌کانه‌وه به‌ده‌ستهێنا، که کاتل له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌نجامی دا. گاڵتۆن به تێڕوانینه په‌ره‌سه‌ندنه قووڵه‌که‌ی ته‌نها بایه‌خی جیاوازییه تاکه‌که‌سییه‌کانی له بواری ده‌روونناسیدا ده‌رنه‌خست، به‌ڵکو له هه‌موو توێژینەوه په‌یوه‌سته‌کان به بوونهوەرهوه.”
لە پرسیارێکی تر لە مامۆستا (خەڵات)مان پرسی بە ڕای تۆ تیۆری کلاسیکی پێوانەکردن چۆنە؟ لە وەڵامدا دەڵێ: “تیۆری کلاسیک (التقلیدیة) یه‌کێکه له تیۆره‌کانی پێوانه‌کردن، که به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و هۆکارانه به‌کار ده‌هێنرێت، که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و نمره‌یه‌ی تاک له تاقیکردنه‌وه‌کاندا به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت. ئه‌م تیۆره جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مکی نمره‌ی ڕاسته‌قینه و نمره‌ی تێبینیکراو و نمره‌ی هه‌ڵه ده‌کاته‌وه، که گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت چه‌ندین جار تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر که‌سێک ئه‌نجام بدرێت به ڕەگەز و توخمی نوێ و له هه‌لومه‌رج و بارودۆخی جیاوازدا، به‌مه‌ش نمره‌ی تێبینیکراوی جیاواز و جۆراجۆرمان ده‌ست ده‌که‌وێت و، ناوه‌ندی نمره‌کانیش له مهزهندهکهوه نزیکتر و بێلایه‌ن ده‌بێت به‌رانبه‌ر توانای تاکه‌که، یان نمره ڕاسته‌قینه‌که‌ی.
بنه‌چه و بنه‌مای تیۆری پێوانه‌کردنی نه‌ریتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانای ئینگلیزی (سپێرمان)، چونکه له نێوان ساڵه‌کانی (1904 – 1913) گه‌یشته به‌ڵگه‌یه‌کی لۆژیکی و بیرکاری ده‌رباره‌ی نمره‌کانی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی تووشی هه‌ڵه دێت، که په‌یوه‌ستبوون له نێوانی که‌متره له په‌یوه‌ستبوونی نێوان نمره ڕاسته‌قینه‌کان، سپێرمان بنه‌ماکانی نمونه‌یه‌کی نمره‌ی نه‌ریتی کۆنی خسته‌ڕوو که ئه‌وه‌ش ناوێکی دیکه بوو له‌و تیۆره بنرێت. ئه‌م تیۆره پشت به گریمانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌به‌ستێت له بنیادنانی تاقیکردنه‌وه و پێوه‌ره ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان، که تیایدا نمره‌ی تاکه‌کان له سیما و ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی، که تاقیکردنه‌وه‌که پێوانه‌ی ده‌کات، شێوه‌ی دابه‌شکردنێکی میانڕه‌وانه وه‌رده‌گرێت و ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ریی سروشتی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نمونه‌ی تاکه‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بڕگه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌که .”
تایبەت بە لایه‌نه باشه‌کانی تیۆرە کلاسیکەکەی پێوانه‌کردن له بنیادنانی تاقیکردنه‌وه‌کاندا ئەم مامۆستایە ڕای وایە:
“کارێکی ئاسانه به لای ئه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ند نین له بواری پێوانه‌کردنی ده‌روونی په‌روه‌رده‌یی، که داتای تاقیکردنه‌وه‌کان شیبکه‌نه‌وه، واته چاره‌سه‌ری ئاماریانه‌ی یه‌که و زاراوه‌کانی بکه‌ن (هه‌ژماری ئاسانی و گرانی، هه‌ژماری فاکتەری جیاوازیی (معامل التمییز) یه‌که و زاراوه‌کانی) و، تێگه‌یشتن له چه‌مکه په‌یوه‌سته‌کان پێیه‌وه.
ساده‌یی و ئاسانیی ئه‌و گریمانانه‌ی، که بۆ پێوانه‌کردن تیۆری نه‌ریتیی له‌سه‌ر بنیاد نراوه، که ده‌کرێ له‌گه‌ڵ داتا جیاوازه‌کانی هه‌موو جۆره تاقیکردنه‌وه ده‌روونییه په‌روه‌رده‌یه‌کاندا بگونجێت – سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێویستی به نمونه‌ی بیرکاری ئاڵۆزیش نه‌بێت بۆ شیکردنه‌وه‌ی داتاکانی.
ده‌کرێ داتای تاقیکردنه‌وه جیاوازه‌کان شی بکرێنه‌وه به بێ پێویستبوون بۆ به‌رنامه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه، هه‌روه‌ها پێویستیان به که‌سانی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندیش نیه بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه، یان که‌سانی تایبه‌تمه‌ند له بواری کۆمپیوته‌ره‌وه.”
لە پرسیارێکی تر لە (مامۆستا خەڵات)مان پرسی تیۆری هاوچه‌رخ له پێوانه‌کردندا چۆنچۆنیە؟ لە وەڵامدا گوتی: “تیۆری سیما و خه‌سڵه‌تی شاراوه‌ن و ئه‌م تیۆره‌ش چه‌ندین ناوی هه‌یه، له‌وانه‌ش: تیۆری چه‌ماوه‌ی جیاوازی یه‌که (نڤریە المنحنی الممیز للمفردە) (Item Response Theory (IRT)و تیۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌که (نظریة الاستجابة للمفردة (Item Characteristic Theory)ئه‌م تیۆره یه‌کێکه له ئاراسته هاوچه‌رخه‌کانیش له پێوانه‌کردنی ده‌روونی، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌رزترین ئاستی وردێتی و بابه‌تیبوون له پێوانه‌کردن و وردترین په‌یوه‌ندی نێوان ئامرازی پێوانه‌کردن و سیمای شاراوه لای تاک ده‌هێنێته دی و مسۆگەری ده‌کات.
تیۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕگه له‌سه‌ر گریمانه به‌هێزه‌کان بنیاد نراوه و ده‌بێ له داتاکانیشدا دابین کرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رئه‌نجامی متمانه‌پێکراو، له گرنگترینی ئه‌و گریمانانه‌ش، گریمانه‌ی تاک ڕەهەندی، به واتای بوونی یه‌ک توانا، که ئه‌دای تاک له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه شرۆڤه بکات، به‌ڵام گریمانه‌ی دووه‌م خۆی له سه‌ربه‌خۆیی شوێنی‌دا ده‌بینێته‌وه، مه‌به‌ستیش لێی ئه‌وه‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی تاک له‌سه‌ر بڕگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت له ڕووی ئاماری و له ئاستی توانای دیاریکراودا، واته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاک بۆ بڕگه، نابێ کاریگه‌ریی نه‌رێنییان ئه‌رێنی له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌کی دیکه هه‌بێت.”
تایبەت بە به‌راوردی نێوان تیۆری نه‌ریتی و تیۆری هاوچه‌رخ ئەم مامۆستایە ڕای وایە: “
IRT تیۆری هاوچه‌رخ
CTT تیۆری نه‌ریتی کۆن
پێوه‌ر
ده‌ستنووس نییه (غیر خطی)
ده‌ستنووس (خطی)
نموونه
بڕگه‌کان
تاقیکردنه‌وه
ئاست
چاوپێکه‌وتنی به‌هێز و گرانه، له‌گه‌ڵ داتاکانی تاقیکردنه‌وه.
پراکتیزه و هاوتاکردنی (التطابق) گریمانه‌کان له‌گه‌ڵ داتاکانی تاقیکردنه‌وه‌که ئاسانه
گریمانه‌کان
جووتکردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بڕگه
دیاری نه‌کراوه
په‌یوه‌ندیی نێوان توانست – بڕگه
نیشانه‌کانی بڕگه و تاکه‌کان سه‌ربه‌خۆن له نموونەکه، ئه‌گه‌ر نموونه‌که له‌گه‌ڵ داتاکانی تاقیکردنه‌وه گونجاو بن
ئاماره‌کانی تاک له نموونەی سه‌ربه‌خۆ نییه
جیاوازیی بڕگه‌کان
خه‌مڵاندن (Abc) گرانی جیاوازی و جووتکردن و نزیکخستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له یه‌کتری (اقتران المعلومات)
(r) جیاکاری و (p) گرانی
ئاماری بڕگه
به شێوه‌یه‌کی گشتی زیاتر له 5..
به شێوه‌یه‌کی گشتی 2.._5..
قه‌باره‌ی نموونە
هه‌ڵه‌ی پێوانه‌کردن = جیاوازی نێوان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تێبینیکراو و پێشبینیکراو . ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه
هه‌ڵه‌ی پێوانه‌کردن = جیاوازی نێوان نمره‌ی تێبینیکردن و نمره‌ی ڕاسته‌قینه.
هه‌ڵه‌کانی پێوانه‌کردن
لە پرسیارێکی دەربارەی گریمانه بنچینه‌ییه‌کانی تیۆری کلاسیکی مامۆستا دەڵێ: “گریمانه بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌م تیۆره، که په‌یوه‌ندی نێوان نمره‌ی ڕاسته‌قینه‌و نمره‌ی هه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه، بریتین له :
نمره‌ی تێبینیکراو له تاقیکردنه‌وه، که له کۆمه‌ڵه نمره‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌و نمره‌ی هه‌ڵه پێک دێت.
Xi= x8+ ci بۆ زانیاری:
Xi به واتای نمره‌ی تێبینیکراو دێت.
x8 به واتای نمره‌ی ڕاسته‌قینه دێت.
Ci به واتای نمره‌ی هه‌ڵه دێت.
ناوه‌نده هه‌ڵه‌ی (متوسگ الاخطاء) نمره‌کانی هه‌موو تاکه‌کان یه‌کسانه به سفر.
پەیوەندی نێوان نمره ڕاسته‌قینه‌کان و نمره هه‌ڵه‌کانیش یه‌کسانه به سفر.
پەیوەندی نێوان نمره‌ی هه‌ڵه له تاقیکردنه‌وه هاوشێوه‌کان و نمره‌ی هه‌ڵه له هه‌ر وێنه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی خودی تاقیکردنه‌وه‌که، واته هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه یه‌کسانه به سفر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م تیۆره گریمانه‌کانی به ئاسانیی پراکتیزه‌کردنی ناسراوه، که‌چی له بنه‌ڕه‌تدا پشت به نموونه‌ی پراکتیزه‌کردن ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات به‌کارهێنانی تاقیکردنه‌وه‌کانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌کانی دیکه سنووردار بێت.”