لە ئەڵمانیا؛ کچە کوردێک بەشداری پێشانگایەکی شێوەکاری دەکات

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە هانۆڤەری ئەڵمانیا، پێشانگایەکی شێوەکاری دەکرێتەوە و لەو پێشانگایەدا کچێکی کورد بەناوی “نمە” بەکۆمەڵێک تابلۆی جوان بەشداری ئەو پێشانگایە دەکات.

خانمە شێوەکار نمە، دەربارەی بەشداریکردنی لەو پێشانگایەدا بۆ “ڕۆژنامەی هەولێر” دەڵێ: ئەو پێشانگایە لە Zinnober ی ئەم ساڵدا کە من ئەمساڵ بەکۆمەڵێک تابلۆ مێوانم، ئەو پێشانگایە چالاکییەکی ساڵانەیە کە شارەوانی هانۆڤەر ڕێکی دەخات، کە ٧٢ ماڵی هونەریی کە پێکهاتووە لە مۆزەخانە، گەلەری، پەیمانگەی هونەری و نیگارگە تایبەتییەکان، کە دەرگاکانیان واڵا دەکەن و زیاتر لە ٢٠٠ شێوەکار تێیدا بەشدار دەبن. نیگارگەی کۆبانی هەموو ساڵێک بەشدارە و هەر ساڵە و میوانداری شێوەکارێک دەکات، لەو میوانەی بەشدار بوون وەکو، دایە فایزا لەساڵی ٢٠٢١ و حاجی خانم لە ساڵی ٢٠٢٢ و شاڵاو مستەفا لەساڵی ٢٠٢٣ و من کە ئەمساڵ ٢٠٢٤ تێیدا میوانم و هیوادارم تابلۆکانم جێگای ڕەزامەندی هەموو لایەک بێت.

ھەواڵی زیاتر