کەژاڵ ئیبراهیم خدر

كه‌ژاڵ یەکێکە لە ژنه شاعیرە جددیەکانی کورد. ساڵی 1968 لە شاری “قەڵادزێ” لە کوردستان-لەدایکبووە چەندین خەڵاتی ئەدەبی بەدەستهێناوە و شیعرەکانی بۆ هەندێک زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون. شیعرەکانی فەزایەکی جیاوازیان هەیە لە هەر فەزایەکی تر. دەقەکانی، هەم دەنگدانەوەی سروشت و هەم ئاوێنەیەکی بوونی خۆیەتی. بە واتایەکی تر شیعری ئەو بوونێکی سەربەخۆیە لە هەموو شتێک و هەموو بوونێکی تر. زۆربەی شیعرەکانی پڕن لە هەستی نۆستالژیک و تۆنی خەمناک. هەمیشە دەقە ڕۆمانسییەکانی لە ئاهەنگەکاندا و لەناو گەنجان و خۆشەویستاندا درەوشاوەن.

شیعرەکانی ئەم شاعیرە جەماوەرییە، ئاوێنەیەکی شکست و ئازار و ئەزموونە قووڵەکانی ژیانی نەتەوەیەکی چەوساوەن.
کەژاڵ لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە شیعرنووسین کردووە و بە نووسینی کۆمەڵە شیعری “شه ڕ و ئاشتی پەنجەکان” و چاپکردنی لە ساڵی ٢٠٠٠دا جێگەی خۆی لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا جێگیر کردووە. ساڵی 1987 شیعرەکانی لە گۆڤارەکاندا بڵاو کردەوە و وەک شاعیرێکی بابەتیی؛ چووەتە بواری شیعر و ئەدەبەوە. کاتێک دەست دەکات بە نووسینی شیعر، سەرەتا دەچێتە ناو ماڵی زمان و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و ئامرازەکانی دەگۆڕێت و مەتەڵۆکەی شیعرەکانی ڕابردوو دەشکێنێت و سەرلەنوێ دروستیان دەکات. هەندێکجاریش ئاوڕدانەوەیەکی قووڵ و فەلسەفیانەی لە بابەتەکان داوەتەوە. پێموایە که ژاڵ تاکە شاعیری کوردە کە شیعرەکانی پڕن لە هەستی ژنانە و هەوڵی داوە شیعرەکانی نەکەونە ناو ڕۆمانسیزمی پووچ، کۆشاوە تا جەوهەری شیعریی خۆی قووڵتر و ڕوونتر بکاتەوە. زیاتر لە پانزە کۆمەڵە شیعر لەلایەن که ژاڵ ئیبراهیم خدرەوە چاپ کراوە و زۆربەی شیعرەکانی کورتن و تەوەری ڕۆمانسییان هەیە. بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: ئامادەبوونی یادی ئەمشەو، شەڕ و ئاشتی، هاواری وشە، ئاهەنگی مەرگ و دڵ و ڕەنگ، دوو دڵۆپ فرمێسک و پێکەنین. شیعرەکانی ئەم شاعیرە لە ئێراندا بە شێوەیەکی جددی وەرنەگێڕدراون و وەرگێڕانی پچڕ پچڕ لە شیعرەکانی لێرە و لەوێ چاپ کراون.

ھەواڵی زیاتر