هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

كتێبی (خۆم و ئەستێرەگەشەكان) ئەرشیفێكی گرنگی نووسەر و هونەرمەندانی كوردستان

لە هەموو وڵاتێكی ئەم جیهانەدا گرنگییەكی زۆر بە بواری ئەرشیف و بەڵگانامە دەدەردێت، كەئامانج لێی پاراستنی شوناسی نەتەوەو وڵاتەكەیە ..بۆ ئەو مەبەستە چەندین دەزگا و فەرمانگەی تایبەت بەو بوارەدا بوونیان هەیە بەشێوەیەك بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخان دەكرێت كەسانی شارەزا وپسپۆر كارەكە ئەنجام دەدەن وەكو وسەرمایەكی گەورەی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەو وڵاتە گرنگی پێدەدرێت و پارێزگاری لێدەكرێت .

بوونی دەزگایەكی ئەوا جگە لەوەی پاراستنی بەڵگە نامەو ئەرشیفی نەتەوەوەیە،لە فەوتان لە هەمەكان كاتدا وەكوو بەڵگە وسەرچاوە بۆ زۆرێك لە كاییەكانی ژیان بەكار دێت وەكو بەڵگەنامەیەكی باوەڕپێكراو چوونكە بۆ سەلماندن و بوونی هەرشتێك پێوستی بەبەڵگەیە..بۆنموونە كاتێ باس لە یەكەم ئەكتەر دەكرێت كە وەكو یەكەم كەس لەجیهان چۆبێتە سەرتەختەی شانۆ دەڵێن (تیسپیس) لە وڵاتی یۆنانە ئەوان بەڵگەیان لەبەردەستە دەیسلمێن بەجۆرێك تائێستا گۆڕەكەی بوونی هەیە وەكوو بیبلەی چاویان پارستووە كەسیش ناتوانێ نكوڵی لێبكات.
دوای راپەڕینی گەلی كوردستان لە بەهاری ساڵی 1991 ودامەزراندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ،بەداخەوە هیچ گرنگی بە بواری بەڵگانەمە و ئەرشیف نەداوە بەجۆرێك هیچ دەزگایەكی تایبەت بە كۆكردنەوەی بەڵگەنامەو ئەرشیفكردن نییە راستەو لێرەو لەوێ هەندێ كاری تاكە كەسی كراوە بەڵام بەشێوەیەكی رێكخراو كە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی بكرێت بەداخەوە بوونی نییە بۆیەپاشی 32 ساڵ لە راپەرینی گەلی كوردستان و دامەزراندنی یەكەم كابینەی حكوموووەتی هەرێمی كوردستان هیچ هەوڵێك بۆ ئەو بوارە نەدراوە..
كتێبی (خۆم و ئەستێرە گەشەكان) لە نووسینی نووسەر “نەجەمەدین عەزیز سمایل” كەتائێستا 10 بەرگی لە چاپ كراوە كارێكی مەزنی نووسەرە سوودێكی زۆری پێشكەش بە ئەرشیفی هونەری و ئەدەبی كوردستان كردووە، كە ژیان و كارو چالاكی چەندین هونەرمەند و نووسەر تا میدیاكارانیش لە خۆدەگرێت وەكو سەرچاوەیەكی گرنگ سوودی لێوەردەگیرێت بێگومان پێشتریش چەند بەرێزێك ئەو كارەیان كردوە بەڵام لە چوارچێوەیەكی دیاركراوە بۆنموونە چەند هونەرمەندو نووسەرێكی شارێك یاخود ئەوپەری دوو یان سێ شاری لە كتێبێك دا ژیان و كاروچالاكیەكانی كۆكراوەتەوە زۆرێك لەوانەش هاوكاری كراوەن واتە تێچووی لە چاپ دان و بڵاوكرنەوە بۆیان دابین كراوە …بەڵام ئەوەی نووسەر و میدیاكار “”نەحمەدین” لە زۆر ڕووە جیاوازە بۆنموونە كتێبەكەی تایبەت نەكرد وە بە شارێك یاخود ناوچەیەك بەڵكوو هەموو سنوورەكانی بەزاندوە ..هەرچوار پارچەی كوردستانی لەخۆگرتووە بگرە ئەوانەی لە هەندەرانیش دەژین ئەوانیشی بەسەركردۆتەوە، لایەكی تری ئەم كتێبە ئەوەیە نووسەر هەموو ئەو نووسەر و هونەرمەن و میدیاكاران بەسەركردۆتەوە كە خاوەن ئەزموونن خاوەن پێگەیەكی هونەری و ئەدەبی نێو گەلەكەی خۆیانن بەهەردووو رەگەزەكەییەوە، بەڵێ لەو كتێبەكەدا زۆرێك لەو هونەرمەند و ئەدیبانەی لە خۆدەگرێت كە لە نەتەوەكانی ترن وەكو توركمان و مەسیحییەكانیش ئەوانیش بەسەركراونەتەوە ..خاڵیكی تر ئەم كتێبە ئەوەیە زۆرێك لەوانەی بەسەركراونەتەوە كۆچیان كردون ..ئەتوانم بەڵێم ئەوەی ئەم بەرێزە دەیكات ئەوە ئەركی وەزارەتی رۆشنبیرییە بەڵام ئەو لەسەر ئەركی خۆی ئەم كارە دەكات بەهۆی ئەوەی كتێبەكە بە جوانترین و چاكترین شێوە لەرووی دیزاین و بەرگ چاپكردنی بۆیە پێوستی بە خەرجییەكی زۆرە .
شایانی باسە لە كاتی تەواو بوونی هەربەگێك لە كتێبی (خۆم و ئەستێرە گەشەكان) گەڕانەوەی لە چاپخانە رێورەسمێكی تایبەتی لە شارەكانی كوردستان(هەولێر،سلێمانی ، كەركووك ، دهۆك) بە ئامادەبوونی كۆمەڵی لە رۆشنبیروئەدیبان ناساند و بڵاوكردنەوەی بۆ دەكرێت ،كتێبەكە پێشكەش بە ئاماەبووان دەكرێت.
لە كۆتاییدا داوا لە لایەنی پەیوەندار بەتایبەتی وەزارەتی رۆشنبیر و لاوان دەكەم تادەكرێت هاوكاری نووسەر”نەجەمەدین عەزیز سمایل” بۆئەوەی لەم كارە مەزنە بەردەوام بێت..چوونكە وەكوو من ئاگادارم ئەو پرۆژەیە بەردەوامی هەیە لەئێستادا خەریكی ئامادەكردنی بەرەگی یانزەمین (خۆم و ئەستێرە گەشەكان)-ە هیچ نەبێت رێزلێنانێكی تایبەتی بۆ بكات لەبەرامبەر ئەو كارەی ئەو كردوویەتی ..هیوای تەمەن درێژی بۆ ” نەجەمەدین عەزیز سمایل” دەخوازم بە هیوای بەردەوامی.