بەرهەمێکی ناوازەی ئەبوبەکر شوان کەوتە بەردیدی خوێنەران

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لەم ڕۆژانەدا کتێبی (زهرة الرمان) لغویە ادبیە و دینیە لە لتائیف و تەرایف لە چاپخانەی دانێشفەر لە نووسینی زمانڕەوانی عەرەبی مامۆستا “ئەبوبەکر شوان خادیم”ـە و کتێبەکە لە دوو توێی 327 ڵاپەڕەییدایە لە چاپدرا و کەوتە بەردیدی خوێنەران و پەرتووکخانەکان.

ئەم کتێبە چەندین بابەتی نایاب لەخۆ دەگرێت، کە پڕە لە قسەی خۆش و نەستەق و هەموو هونەرەکی زەریف لە ئەدەبی عەرەبی و بەرچەڤەکردنی چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆز پڕیەتی لە شیعری ڕەسەن و ڕەوانبێژی بەسەرهات و ڕووداوی ڕاستەقینە و چیرۆکی تەنز ئامێز و وەکو باخێکی تەژی لە میوە سیخناخ لە گوڵی گەشاوە و بۆندار و جوان بۆ ڕازاندنەوەی ئەدەبی کوردی و عەرەبی نیشان دەدات هەموو بابەتێک خۆش لەخۆ دەگرێت، کە خوێنەری عەرەبی وکوردی بەو زمانە ئاشنا دەکات دێنێتە جۆش.
بەڕاستی کتێبێکی بە بەها و بەسوودە و شارەزایی و کارامەیی مامۆستا “ئەبوبەکر شوان” نیشان دەدات وەک زانا و ئەدیبێکی کوردی بە توانا لە زمانی عەرەبیدا دیار دەخات.
بۆیە خوێنەر بە تامەزرۆوە پەڵکێشی ناخی خۆی دەکات بۆ چینی مامۆستا و قوتابی و خوێندکاران وەکو فەرهەنگێکی مەوسوعی ئەدەبی سوودبەخش، بۆیە دەڵێم: دەکرێت ببێتە میتۆد و پرۆگرامی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندندا جا لەسەر هەر ئاست و قۆناغێکدا بێت، خۆی لە خۆیدا توحفەیەکی زمانەوانی ئەدەبیە لە وەسفی ئافرەتان ریفقەن بلقواریر و مرادفات و تقاسیم ئەسما ونحو بەلاغە و.
ئەم کتێبە لەسەر ئەرکی پارێزەر د.سەفین یاسین لە چاپدراوە خەرجیەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

ھەواڵی زیاتر