مامۆستا ڕێگا عەبدوڵا: پێکهاتە سەرەکیەکانی بیرکردنەوە چەند لایەنێک دەگرێتەوە

هێمن خەلیل- هه‌ولێر

مامۆستا ڕێگا عەبدوڵا عومەر / ماستەرنامەكەی بەناونیشانی(الليقة العقلية وعلاقتها بالتفكير المنظومي لدى معلمات رياض الاطفال في إقليم كردستان العراق)،، سەبارەت بە بەشێكی ماستەرنامەكەی دیدارێكمان لەگەڵیدا كرد .

تایبەت بە پێناسەی بیركردنەوە مامۆستا ڕێگا ڕای وایە:”بیرکردنەوە پێناسە دەکرێت وەک پرۆسەیەکی داینامیکی و هاوکاری کە هەموو ئەو جموجۆلانە دەگرێتەوە کە لە مێشکی مروڤدا دروست دەبێت بۆ بەرهەمهێنان و پەرەپێدان و باشترکردنی بیرۆکەی داهێنەرانە بۆ ئامانجێکی ڕوون،هەروەها دۆزینەوەی ڕوانگە و ئەگەرە جیاوازەکان بۆ دروست کردنی مەودایەکی فراوان لە بیرۆکە بەمەبەستی فراوان کردنی بیرۆکەی ئەرێنی کە توانای داهێنانیان هەیە لە پڕۆسەی داهێنانی گشتی دا، ئەم ڕێگا داهێنەرە کە ڕەگی لە بیرکردنەوەو بەتایبەت بیرکردنەوەی ستراتیژیدا هەیە هاندەرێکی بەهێزە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لێک دانەوەی هۆکاری دروست بوونی لە ڕێگای دۆزینەوەی دەرفەتی نوێ لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی تاک دەبنەوە، چوونکە بە بناغەی دۆزینەوەی چارەسەری نوێ دادەنرێت، ئەو بیرۆکانەی کەلەکاتی ڕەنگدانەوەدا بەرهەم دەهێنرێن بەزۆری سەرەتاین و دووبارە نابنەوە، پێویستیان بە هەڵسەنگاندنی گونجاو هەیە ئەم بیرۆکانە دواتر دەتوانرێت گرنگیان پێ بدرێت و گەشەیان پێبدرت بۆ دەست پێشخەریەکی کارپێکراو لە قۆناغی جێ بەجێ کردندا.
-پێکهاتە سەرەکیەکانی بیرکردنەوە چەند لایەنێک دەگرێتەوە کە بەشدارن لە پەرە پێدانی بیرۆکەکان ئەم پێکهاتە سەرەکیانە بریتین :
لە دیاریکردنی کێشە: بەڕوونی دیاری کردنی ئەو کێشەیە یان ئەو دەرفەتەی کە پێویستە چارەسەر بکرێت بنەمای بیرکردنەوەیە وەک دیاریکردنی ئاستەنگیە تایبەتەکان، لاوازیەکان، یان پێداویستیە تەواو نەکراوەکان یارمەتیدەرن بۆ تیشک خستنە سەر پرۆسەی بیرکردنەوە هەروەها بەهەند وەرگرتنی بیروڕا و باكگراوند و ئەزموون و تێڕوانینی جیاوازی تاکەکان و هەوڵە راستەوخۆ کان و دیاریکردنی باشترین هەل بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو ئەمەش پاڵنەرێکە بۆ زیاتر بیرکردنەوەی گشتگیر و داهێنانەتر بۆ بڕیاردانی دروست و گونجاو لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕوو بەرووی تاک دەبنەوە، هەروەها یارمەتی تاک دەدات بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگەی دەورووبەر – تایبەتمەندەکانی بیرکردنەوە دەتوانین بڵێین ڕەفتارێکی ئامانج دارە واتە لەخۆ وە دروست نابێت، بەڵکوو لە ئەنجامی کردەوەیەک دێتە کایەوە،هەروەها رەفتارێکی گەشەکراوە لەڕووی جۆروبابەتەوە وپەیوەندی هەیە بەگەشەکردنی بیرکردنەوەی کەسەکەو کەلەکەبوونی شارەزاییەکان،بیرکردنەوە واتە نووقم بون لە واقیعدا،هەروەها چەمکێکی ڕێژەییە ناچێتە عەقڵەوە کە مرۆڤ بگاتە پلەی کامڵ بوون تێیدا، بێگومان کەش و هەوای دەورووبەر کاریگەری خۆی هەیە لەسەر جۆرو شێوازی بیرکردنەوە بیرکردنەوە بە شێوازو جۆری جیاواز روودەدات وەک قسەکردن و هێماکردن.

جۆرەکانی بیرکردنەوە
١-بیرکردنەوەی لۆژیک : ئەو بیرکردنەوەیە کە تاک پەیڕەوی دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو هۆکارو مشتومڕەی کە بۆتە هۆی ڕوودانی ڕووداوەکە
٢:بیرکردنەوەی بەرجەستە :ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بەدوای توانایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت داتای فیزیکی و راستیبەکان بەدەست بهێنێت بۆ سەلماندنی خاڵی ڕەچاوکردن یان پشتگیری کردنی هەڵوێستێکی دیاری کراو.
٣: بیرکردنەوەی ئەبستراکت : پروسەیەکی ئەقڵیە کەئامانجی دەرخستن و دەرخستنی مانای ئەبەستراکت بۆ شتەکان لەڕێگای بیرکردنەوەی گریمانەیی.
٤: بیرکردنەوەی ئیستنتاجی: پرۆسەی خەمڵاندنی عەقڵیە لەسەربنەمای بەڵگەی بەردەست یان ئەوزانیاریانەی کە تاک لە ڕێگەی ئەزموونەکانییەوە بەدەستی هێناوە.
٥:بیرکردنەوەی تێگەیشتوو : ئەم بیرکردنەوەیە وا لە تاک دەکات لە ڕێگەی شیکردنەوەی دۆخی ئێستاوە بگاتە چارەسەر بە شێوەیەکی مەعریفی بە سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی پێشوو.
٦: بیرکردنەوەی بەرەو سەرەوە (بیرکردنەوەی جیاواز): بیرکردنەوەیەکە کە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی چەندین چارەسەر یان وەڵامی جیاواز بەبێ سنووردارکردنی بیرکردنەوە، تاک یاسای پێش وەختی هەیە وەک بیرکردنەوەی داهێنەرانە.
٧بیرکردنەوەی ڕەخنەیی (ڕەخنەگرانە )بیركردنەوەی :بیرکردنەوەیەکی لێک نزیکە کە متمانەی دیاردەکان هەڵدەسەنگێنێت لەڕێگەی پێوەرو یاسای دیاریکراوەوە دەگاتە حووکمی لۆژیکی وهەوڵدان بۆڕاست کردنەوەی خۆی و نیشاندانی پلەیەک لەهەستیاری بۆ بارودۆخ و دەقەکە کە تێیدا وەلام دەداتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک یان تاقیکردنەوەو هەڵسەنگاندنی چارەسەرەکان کە پێشکەش بە تاک دەکرێت.
٨:بیرکردنەوەی داهێنەرانە :ئەم بیرکردنەوەیە زۆر گەورەیە کەبەرهەم هێنان و گۆڕانکاری لەخۆ دەگرێت کە ئامانجیان گەیشتن بە بەرهەمەکانە کە بە رەسەنایەتی و ڕەوانی دەناسرێن ٩:بیرکردنەوەی میتازانینی (مێتامەعریفی) ئەم شێوازە یەکێکە لەبەرزترین ئاستەکانی بیرکردنەوە چوونکە پێویستی بەوە هەیە کە تاک پڕۆسەی پلاندانان ئەنجام بدات وە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی بەردەوامی بیرکردنەوەکەی بکات کە فۆرمێکی خۆبیرکردنەوەیە کەپەیوەستە بەتێڕوانینی تاک بۆخۆی و چۆنیەتی بەکارهێنانی بیرکردنەوە واتە بیرلە بیرکردنەوە دەکاتەوە.
١٠بیرکردنەوەی سیستەماتیک :جۆرێکە لە جۆرەکانی بیرکردنەوەی بەرز (العلیا)کار لەسەر بیرکردنەوەی قوڵ و ورد (العمیق) دەکات، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی تاک دەبنەوە بیرکردنەوەی سیستەماتیک پێویستی بە پەرە پێدان و توانای بیرکردنەوەی بەرز هەیە لە شیکردنەوەی بارودۆخو کێشەکاندا پاشان دوبارە بوونیاد نانی پێکهاتەکانی چوونکە ڕۆڵی سەرەکی بیرکردنەوەی سیستەماتیک کە دەتوانێت ئەوەندە کاریگەراننە کار بکاتە سەر تاک بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ هەلو مەرجی گۆڕان و ئاڵۆزی لە سەردەمی مۆدێرندا هەروەها بیرکردنەوەی سیستەماتیک پشت دەبەستێ بە پەیوەندی بەش بۆ گشت و پەیوەندی بەشەکان لەگەڵ یەکتر لە چارەسەرکردنی کێشەدا،و مرۆڤ دەگەیەنێتە باشترین شێوازی تێ گەیشتن و هەڵبژاردنی باشترین بۆچوون، هەروەها ئامڕازێکی بەهێزەبۆ بڕیاردان و گەشەپێدان بۆ گەیشتن بە کوالێتی گشتی لە شیکردنەوەی هەرکێشەیەکی ناتەواو.”

ھەواڵی زیاتر