متمانە بوو بە ناونیشانی کۆڕێکی بەکر کەریم

شیڤان شێرزاد – هەولێر

ساڵۆنی ڕۆشنبیری و هونەری جیهان، لە درێژەی زنجیرەیەک چالاکیی بوارەکانی هونەر و ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی، کۆڕێکی تایبەتی بۆ مامۆستای ڕاوێژکار “بەکر کەریم حەسەن” لەژێر ناونیشانی “متمانە بەخۆبوون و کاریگەرییەکانی پەروەردە لەسەر متمانە” ساز کرد.

لە کۆڕه پەروەردەییەکەدا بەکر کەریم وەک ئەکادیمیستێکی ناسراوی کورد و شارەزا لە بواری پەروەردەیی، تیشکی خستە سەر وشەی متمانە بوون و گەیشتن بە خەونەکانی داهاتوو، کە دەتوانێت سەرکەوێت بەسەر هەموو لەمپەرەکانی ژیاندا.
پاشان کۆڕگێڕ ڕووبەڕووی چەند پرسیارێک کرایەوە، کە ئێستا بابەتی زیندوون لە نێو کۆمەڵگە و کاریگەرییەکانیان لە نێو قوتابیان ڕەنگیداوەتەوە و چارەسەرەکانی لە ڕووی پەروەردەییەوە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ خرایەڕوو، توانرا لە ماوەی پێشکەشکردنی ئەو کۆڕەدا بەتێر و تەسەلی گفتوگۆی چڕ لە بارەی متمانە بوونەوە بکرێت و گەنگەشەی گەرمیش لەمبارەیەوە بکرێت

ھەواڵی زیاتر