بەشی یەكەم
مریه‌می مه‌نسووری
به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ی كه هه‌ندێك له ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی ئه‌نجامیان داوه، جه‌نابتان له ریزبه‌ندی سێیه‌می چیرۆكنووسانی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی فارسیدان. ئایا بۆخۆت به‌و ریزبه‌ندییه رازی؟
من باوه‌ڕم به‌شتێكی له‌وجۆره نییه. بێگومان ره‌خنه‌گرێك هه‌قی خۆیه‌تی رێسایه‌ك دابڕێژێ تا له‌و رێسایه‌دا بتوانێ رای خۆی ده‌رببڕێ. هه‌ربۆیه به رای من، چیرۆكنووسی و ئه‌ده‌بیات تا كاتێك كه كۆمه‌ڵگایه‌ك لێك دانه‌بڕاوه، شێوازێكی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌یه له خاڵێك ده‌ستیپێكردووه و درێژه‌ی پێده‌دات. ئه‌وه‌ی كه ده‌گات به‌كوێ به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ئاینده‌یه. به‌وشێوه‌یه، ته‌نیا به‌شێوازی رۆژژمێری ده‌توانرێ ئه‌و كاره بكرێ كه ده‌ڵێن؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی فڵانه‌كه‌س ساڵی 1921ر له دایكبووه له فڵان به‌ره جێده‌گرێ و ئه‌وه‌ی له 1941 له‌دایكبووه ده‌چێته خانه‌یه‌كی دیكه. بێگومان ئه‌وه‌ش له لایه‌نی پوخته‌ییه‌وه په‌سه‌ند نییه. من به‌رده‌وام گووتوومه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه، كه‌وتۆته ناو ره‌خنه‌گه‌ری ئێمه‌وه بێگومان هه‌ركه‌سه‌و هه‌قی خۆیه‌تی هه‌ركارێك پێیخۆشبێ بیكات. بۆیه من مه‌حمودی ده‌وڵه‌ت ئابادیم و له ساڵی 1940 له‌دایكبووم. له ته‌مه‌نی ده ساڵییه‌وه ده‌ستمكردووه به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و پاشان له ده‌وروبه‌ری بیست ساڵی ده‌ستمكردووه به نووسین و ئێستاش هه‌ر ده‌نووسم. ئه‌وه‌ش كه خه‌ڵكی پێیانخۆشه، من له كوێ دابنێن، په‌یوه‌ندی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه.
به‌ڕێزتان له چاوپێكه‌وتنه‌كانتان ئاماژه‌تان به‌و خاڵه‌كردووه كه ئه‌ده‌بیاتی چیرۆكنووسی ئێمه له دڵی «تاریكخانه«ی سادقی هیدایه‌ته‌وه هاتۆته‌ده‌ر و له لایه‌كی دیكه‌وه دیسان به پێی قسه‌ی خۆتان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه بڵاوتكردوونه‌وه له هۆگریتان بۆ ریالیزم له ئه‌ده‌بدا، به روونی ده‌رده‌كه‌ون. به‌ڵام «تاریكخانه«ی هیدایه‌ت، هێنده په‌یوه‌ست نییه به ریالیزم.
به‌ڕای من ریالیزم له‌گه‌ڵ مرۆڤ سه‌رهه‌ڵده‌دات، نه‌ك به نموونه‌ی بالزاك و تۆڵستۆی. به‌ڵكوو ده‌بێ بزانی كه من چ تێگه‌یشتنێكم له ریالیزم هه‌یه.واته مرۆڤ كاتێك ده‌ست به قسه‌كردن ده‌كات، سه‌رنجی له‌سه‌ر راستییه‌كانه هه ۆربۆیه، ریالیزم به قسه‌ی مرۆڤ ده‌ستپێده‌كات. به‌وشێوه‌یه ده‌بینی كه تێگه‌یشتنی من بۆ ریالیزم له چوارچێوه‌كانی وه‌كوو (عه‌ینی و زه‌ینی) دا نامێنێته‌وه؛ به‌ڵام من، له جێگایه‌كدا گوتوومه كه هه‌موومان له «تاریكخانه«ی هیدایه‌ت یانی «تاریكخانه«ی هیدات منداڵدانی ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرنی ئێران بووه و ئێمه هه‌موومان له‌وێوه هاتووینه‌ده‌ر. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر نووسه‌رێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر جیا له‌وه‌شبێت، هه‌ڵه‌یه. ناكرێ من وه‌كوو هیدایه‌ت بنووسم یان یه‌كێكی دیكه وه‌كوو من بنووسێت. من گووتوومه كه هه‌موومان له تاریكخانه‌ی هیدایه‌ت هاتووینه‌ده‌ر. یانی له دایكبووین له ده‌ورانی مۆدێرنه، به‌ڵام له هیدایه‌تدا جێگیربووین، هه‌رگیز نه‌مگووتوه له تاریكخانه‌دا.
چاپی یه‌كه‌م و دووه‌می كلیده‌ر له ساڵی 1978بوو، ئێستا نزیكه‌ی سی ساڵ به‌سه‌ر چاپی ئه‌و كتێبه‌دا تێده‌په‌ڕێ. چه‌ند ده‌بێ كه چاپی نۆزده‌یه‌می بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای هۆگری و شه‌پۆله جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری كه هاتوون و رۆیشتوون، كلیده‌ر هێشتاش خوێنه‌ری خۆی هه‌یه؟
بێگومان ئێستا ده‌بوو چاپی بیسته‌می ئه‌و كتێبه بڵاوكرابایه‌وه. ئه‌و كتێبه له‌و دواییانه‌دا یه‌ك ساڵ دواكه‌ت له‌به‌ر نه‌بوونی كاغه‌زی باش. له‌و بیست و پێنج ساڵه‌دا، پێنج ساڵ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانم له‌ژێر تیغی سانسۆردابوون. له ده‌ورانی وه‌زاره‌تی ئیرشادی به‌رێز دكتۆر (میر سه‌لیم). بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و تیغه نه‌بوایه و ئه‌و كێشه‌ی كاغه‌زه‌ش له‌گۆڕێ نه‌با، ئه‌و كتێبه ده‌بوو ئێستا لانیكه‌م، چاپی سی هه‌م یان بیست و نۆیه‌می بڵاوكرابایه‌وه. ئێستاش ئه‌وانه‌ی مه‌ترو ئه‌ندازه‌گیریان پێیه‌و كه‌سانێك، به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، كارم پێیان نییه. ئه‌و مه‌ترو ئه‌ندازه‌گرتنه‌ش له كاتی خۆیدا به ئێمه ناگه‌ن. به‌زۆری له‌كاتی ناوه‌ختدا ده‌گه‌ن. به‌وشێوه‌یه به‌هۆی بارودۆخی روحی و به‌وشێوازه‌ی كه بۆخۆم له داهێناندا هه‌مه، به چ هۆكارێك ده‌بێ خۆم وابه‌سته‌ی بیرۆكه‌یه‌ك بكه‌م كه سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتووه‌و كۆن بووه و ئێستا لێره ره‌واج په‌یداده‌كات. من ده‌زانم چیم كردووه و خوێنه‌ره راسته‌قینه‌كانی ئه‌ده‌بیاتیش ئه‌وه‌یان به‌یان كردووه. نه‌ك ته‌نیا له كلیده‌ردا له پێش ئه‌وه‌و دوای ئه‌ویش.
زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له بواری ئه‌ده‌بیاتی چیرۆك له وڵاتی ئێمه بڵاوده‌كرێنه‌وه، به زۆری كورته‌چیرۆكن نه‌ك رۆمان، ئه‌و بابه‌ته زیان ئامێزه چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نییه خه‌ڵكی چیده‌كه‌ن، به‌ڵام كورته‌چیرۆك یه‌كێك له گرنگترین ژانره ئه‌ده‌بیه‌كانی جیهانه و له ئێرانی هاوچه‌رخیشدا كورته‌چیرۆك به مانا كلاسیكیه‌كه‌ی هه‌مانه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته له بنچینه‌دا ره‌خنه‌ی له‌سه‌ره كه ئه‌وه‌یان شتێكی دیكه‌یه.
كه‌واتا تۆ باوه‌ڕت به فێركردن نییه؟
زۆر باوه‌ڕم پێیه‌تی. به‌هه‌مان هۆكاریش باوه‌ڕم وایه نابێ بۆ ساتێكیش له فێربوون داببڕێین. هه‌ر به‌هه‌مان هۆ تۆ ده‌بینی لێره، منیش و خه‌ڵكانی تریش بۆ چه‌نده‌مین جار شانامه ده‌خوێنینه‌وه، به‌ڵام بۆ فێربوون به مانای ئه‌وه‌ی فۆڕمۆلێكم بۆ نووسین ده‌ستبكه‌وێ، لێیناڕوانم و هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی خوولیای هونه‌رن ئه‌وكاره‌م نه‌كردووه و به‌هیچ كه‌سیش ناڵێم كه فۆڕمۆل فێری خه‌ڵك بكه‌ن و بیانخه‌نه مێشكیانه‌وه. به‌هیچ كه‌سیش ناڵێم وه‌دوای فۆڕمۆل بكه‌ون به‌ڵكوو وه‌دوای سووژه‌و كه‌شفی خۆیان بكه‌ون.
مه‌به‌ستی من له‌و پرسیاره، گه‌یشتن به فۆڕمۆلێك نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئه‌مریكیی یان ئه‌وروپیی له دڵی خوولی نووسین، داهێنه‌رانه ده‌رده‌كه‌ون. له وڵاتی ئێمه‌دا كۆلێژی زانكۆی له‌و ئاسته‌مان نییه. ته‌نیا خوولی چیرۆكنووسی به‌شێوازی تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌چن، ئایا ئه‌و خولانه ده‌توانن پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ نموونه‌كانی ئه‌ورووپیی یان ئه‌مریكیی بكه‌ن؟ به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد ناكرێن؟
ئه‌و پرسیاره زۆر دژواره. له‌به‌رئه‌وه‌ی من تاقیم نه‌كردۆته‌وه. نه‌شمزانیوه نووسه‌رێكی تایبه‌ت له‌و خولانه هاتبێته‌ده‌ر. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك له گه‌نجه‌كان داوایانكرد كه ئه‌زموونی خۆمیان بۆ بگێڕمه‌وه و ئه‌وكاره‌شم كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له د‌ڵ و ده‌روونی هه‌ركه‌سێك، شتێكی تایبه‌ت به‌خۆی بێته‌ده‌رو ئه‌گه‌ر توانیم له‌وبواره پێشنیاریان بده‌مێ. ده‌نا من نه له خوولی تایبه‌تی ئێره ئه‌زمونی به‌رچاوم دیوه و نه له خووله‌كانی ئه‌ورووپیی و ئه‌مریكیش. هه‌رگیز دژی فێركردن نیم، به‌ڵام بڕوام وایه كه له بواری داهێناندا، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر خراپ فێركردنه‌كان، له تواناكانی ئێمه‌ی ده‌ده‌ن. به‌پێی چ پێوانه‌و ستانداردێك له زانكۆیه‌كدا پێوانه‌و ستاندارد بوونی هه‌یه؟ یانی ئه‌وه‌ی كورسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی هاوچه‌رخ له بواری چیرۆكنووسیدا كه خۆی له‌خۆیدا به‌سه‌ر چه‌ند لكێكدا دابه‌شده‌بێ، به‌راوردكراوه یان ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه سه‌لیقه‌ی شه‌خسی خۆیان وه‌كو پێوانه به‌كاردێنن و به‌وشێوه‌یه وه‌دوای فێربوون ده‌كه‌ون له هه‌موو سوچ و قوژبنێكی دنیا، حه‌تمه‌ن ئه‌و كورسیانه دروستده‌بن تا ئه‌و توانایانه كۆبكه‌نه‌وه و له‌ونێوه‌دا ژماره‌یه‌ك بتوانن خۆیان بدۆزنه‌وه و گه‌شه‌بكه‌ن. نه‌ك له وڵاتی ئێمه‌دا كه شێوه‌ی فێركاریه‌كه‌ی به‌گشتی له‌ژێر پرسیاردایه. كه‌واته با لێیگه‌ڕێین بۆ رۆژگار.
رێگامبده‌ن چاوێك به ده‌ورانی گه‌نجێتی ئێوه بخشێنمه‌وه. دوای ساڵانی 1950كه ئه‌حمه‌دی شاملوو له كتێبی هه‌فته‌بوو. «شه‌میمی به‌هار» له «ئه‌ندێشه‌و هونه‌ر» و «ئارش» سیروسی تاهباز و.. له‌و ساڵانه‌دا، چیرۆكه‌كانی «سه‌لینجه‌ر» بۆ یه‌كه‌مینجار له كتێبی هه‌فته‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه. «ئه‌بولحه‌سه‌نی نه‌جه‌فی» له جه‌نگی ئیسفه‌هان خولیای رۆمانی نوێی فه‌ره‌نسایه‌و وه‌چه‌ی دووه‌می وه‌شانخانه‌كان، ده‌ستده‌كه‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌ی شاكاره ئه‌ده‌بیه‌كانی جیهان وه‌ك هه‌مه‌نگوای و فاكنه‌رو كافكا‌و چیخۆف یه‌كێكن له‌وا‌ن.. من چاوده‌خشێنمه‌وه به رابردوو تا بزانم له‌و سی ساڵه‌ی دوایدا روانگه‌مان بۆ ئه‌ده‌بیاتی جیهانی تا چ راده‌یه‌ك نوێ بۆته‌وه به‌تایبه‌ت جوانناسی ئه‌ده‌بی جیهان، له‌و ساڵانه‌دا چ شكڵ و شێوه‌یه‌كی وه‌رگرتووه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌وساڵانه‌ی دواییدا، له هه‌موو كاتێك زیاتر باسی جیهانی بوونی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سنوورداری زمانی فارسی و خوێنه‌رانیشی دێنه‌گۆڕێ؟