کتێبی شیعری “ژیان بێدەنگبە، مردن قسە دەکات” بڵاوکرایەوە

گەرمیان گلی ـ هەولێر

لەسلێمانی، لەچالاکییەکی ڕۆشنبیریدا، بە ئامادەبوونی نووسەران و هاوڵاتیان، کۆڕی بڵاوکردنەوە و واژووکردنی کتێبی “ژیان بێدەنگبە، مردن قسە دەکات” کە لە نووسینی شاعیر ئەمیر ئەمینە بڵاوکرایەوە.

شاعیر ئەمیر ئەمین، دەربارەی بڵاوکردنەوەی کتێبە شیعرییەکەی بە “رۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: کتێبی شیعری “ژیان بێدەنگبە، مردن قسە دەکات” کتێبێکی شیعرییە و پێک هاتووە لە نێزیکەی بیست و هەشت ناونیشانی شیعری، کەبەشێکیان بەشداری فێستیڤاڵە گەورەکانی کوردستانیان کردووە و چەندین جار خەڵاتەکانی یەکەم و دووهەمیان بردووەتەوە، میرکەمال دیزاینی کتێبەکەی کردووە و لە بەرنامەمە لەئایندەشدا هەمان کتێب وەربگێڕمە سەر زمانی فارسی و بڵاوی بکەمەوە.
نووسەر و شاعیر ئەمیر ئەمین، تەمەنی ٣٧ ساڵە و لە سەیدسادق لەدایک بووە. خاوەنی دوو کتێبی شیعرییە بەناوەکانی “من و تۆ بۆ لەدایک بووین” و ” ژیان بێدەنگبە، مردن قسە دەکات”.

ھەواڵی زیاتر