رێز لە ئەزموونی شاعیر و نووسەر “مەسعوود پەرێشان” گیرا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە رێورەسمێکدا، کە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لە بارەگای لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد بەڕێوەچوو، رێز لە ئەزموونی نووسەر و شاعیری دیاری هەولێر “مەسعود پەرێشان” نرا .

لە ڕێورەسمەکەدا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وهونەری هەولێر و بەشی چالاکیی وێژەیی هەولێر، لەژێر ناونیشانی (تەمەنێك لە داهێنان و نووسین) ئەنجامدرابوو، پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا، ڕۆڵی مێژوویی و کار و بەرهەمەکانی نووسەر و شاعیری لە نێوەندی رۆشنبیری و ئەدەبی کوردی بەرز نرخاند و ئاماژەی بە هزر و قەڵەمی بە بڕشت و جوانی نووسەردا لە بواری شیعردا، کە لەماوەی تەمەنیدا مرۆڤێکی بەکەڵکی شارەکەمان و نیشتیمان بووە و جگە لەوەی وەک پەروەردەکارێک و مامۆستایەک توانیویەتی چەندین بەرهەم و كتێبی ئەدەبی و شیعری پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکات، ئەوە جگەلەوەی وەک ڕۆژنامەنووسێک ڕۆڵی دیار و بەرچاووی هەبووە لە نووسینی ستوون و وتاری فەرهەنگی و هزری لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا.
جێگەی باسە، شەعیر و نووسەری دیاری شاری هەولێر “مەسعوود پەرێشان” ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یەكێتی نووسەرانی كورد – لقی هەولێرە و یەكێكە لە شاعیر و نووسەرە ناسراوەكانی كوردستان و خاوەنی چەندین كتێب و بەرهەمی شیعری و نووسینە.
پاشان لەلایەن نوسەران و هونەرمەندان و كەسایەتی شار، چەپکە گوڵی رێزلێنانیان پێشكەش بە نوسەر و شاعیر كرا