دیمانە: هێمن خەلیل – هه‌ولێر
مامۆستا ئیدریس مەلا حەكیم مامۆستا لە بەشی میوزیكی كۆلیزی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین، ماستەرنامەكەی بە ناونیشانی (تایبەتمەندییەکانی گۆرانی و موزیکی سۆفیگەری لە شاری هەولێر) تایبەت بە ماستەرنامەكەی دیداریكمان له گە لیدا كرد .
لەسەرەتا لە مامۆستا (ئیدریس)مان پرسی سه‌ره‌تاكانی په‌یدابوونی گۆرانی و موزیكی سۆفیگه‌ری بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟ لە وەڵامدا گوتی:”سۆفیگه‌ری ئیسلامی له سه‌ره‌تای په‌یدابوونیه‌وه به زوهد و خۆیه‌كلاكردنه‌وه بۆ خواپه‌رستی و پشت كردنه دونیا ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام له قۆناغه‌كانی دواییدا ئه‌وانه‌ی درێژه‌یان به رێبازه‌كه داوه ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یان تێكه‌لی فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه و بابه‌تی بیستن و گوێگرتن(سه‌ماع) كردوه، واتا گۆرانی و ژه‌نینی ئامێری موزیك و سه‌ماكردن تیایدا په‌یدابوو، ناسراوه به موناجات و موزیكی سۆفیگه‌ری، به تایبه‌ت له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێبازه له‌گه‌ل فه‌لسه‌فه و سۆفیگه‌ری میلله‌تانی تر تێكه‌ڵ بوو، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك له ڕێگا و ته‌ریقه‌تی جۆراوجۆر له سۆفیگه‌ری.
به‌شێك له سۆفیه‌كان بابه‌تی بیستن و گوێگرتن (سه‌ماع) به كاری په‌رستن و عیباده‌تی ده‌زانن، واتا موناجات كردن و گۆرانی و موزیك به هۆكاری جێگیربوونی دڵه‌كان و ده‌روونیان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پته‌و ده‌بینن، هه‌روه‌ها لایه‌نی ده‌نگ و ئاواز به هۆكارێكی گرنگ و كاریگه‌ری ده‌زانن بۆ به‌هێزكردنی لایه‌نی گیانی و رۆحی و ده‌روونیان، له‌به‌رئه‌وه ده‌نگ خۆشی له‌لای سۆفیه‌كان بایه‌خی زۆری پێدراوه، به تایبه‌ت له كاتی قورئان خوێندنه‌وه و بانگدان و موناجات كردن و گۆرانی وتن، ئه‌مه‌ش له بۆنه ئاینیه‌كان و ئاهه‌نگێڕانی یادكردنه‌وه‌ی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (مه‌ولود) زۆر به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی (سه‌ماع) واتا موزیك و گۆرانی سۆفیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی/ نۆیه‌می زاینی، سۆفیه عه‌ره‌به‌كان بابه‌تی (سه‌ماع) به پێویست ده‌زانن بۆ به‌هێزكردنی بیروباوه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌یان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره .عه‌باسیه‌كان له‌م سه‌ده‌یه‌دا فه‌رمانڕه‌وای جیهانی ئیسلامیان ده‌كرد، له‌م سه‌رده‌مه‌دا لایه‌نی زانستی و هزر و هونه‌ر پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ده‌سه‌ڵاتداران گرنگی زۆریان به هونه‌ر داوه، به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ی(هارون الرشید) دا گۆرانی و موزیك بایه‌خێكی زۆری پێداوه، له‌م كات و ساته‌دا گۆرانی و موزیكی ئاینی و به تایبه‌ت له‌لایه‌ن سۆفیه‌كان گرنگیه‌كی زۆری پێدراوه.”
لە پرسیارێكی تر لەو مامۆستایەمان پرسی گۆرانی و موزیكی سۆفیگه‌ری له شاری هه‌ولێر لە وەلامدا دەڵێ:”سه‌ره‌تاكانی په‌یدابوونی موزیك و موناجاتی سۆفیگه‌ری له شاری هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی ئه‌تابه‌گیه‌كان (522 – 630 کۆچی/1128 – ١233زاینی)، ئه‌و كاته‌ی بابه‌تی ئاهه‌نگێڕانی یادكردنه‌وه‌ی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (مه‌ولود) له شاری هه‌ولێر له ساڵی (604ك / 1207ز) دا ده‌ركه‌وت، ئه‌م بۆنه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له شاره‌كه‌دا له‌لایه‌ن سولتان موزه‌فه‌ره‌دین كوكبوری به فه‌رمی ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها هێنانی ژماره‌یه‌ك له موزیك ژه‌ن و مه‌ولودخوێن و گۆرانی بێژی سۆفی له‌لایه‌ن سولتان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ولود له شاره‌كه، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌توانرێت به سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی موناجات و موزیكی سۆفیگه‌ری دابنرێت له شاره‌كه‌دا .
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك له ته‌ریقه‌ت و ڕێبازی سۆفیگه‌ری له ناوچه كوردنشینه‌كان له سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی‌دا گوڕ و تینێكی تری به‌خشی به بابه‌تی موناجات كردن و موزیكی سۆفیگه‌ری له‌ناو كورد، چوونكه زۆربه‌ی ئه‌و ته‌ریقه‌تانه‌ی له‌ناو كورد په‌یدابوون باوه‌ڕیان به‌م لایه‌نه هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانین بلێین ده‌ركه‌وتنی ته‌ریقه‌تی قادری له شاری هه‌ولێر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م بواره‌ی به‌ره‌و پێش بردوه، له دوای سه‌رده‌می ئه‌تابه‌گی كاتێك ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌ركه‌وت به هه‌مان شێوه بوو.
له هه‌مان كاتدا شاعیر و ئه‌دیبانی سۆفی كورد رۆلێكی به‌رچاویان هه‌بوو له سه‌رهه‌ڵدان و به‌ره‌وپێشچوونی موزیك و گۆرانی سۆفیگه‌ری، به تایبه‌ت له دانانی ده‌قی شیعری ئاینی، ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به‌ش ناسراوه به جوانی و به‌رزی به‌ناوبانگه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چینه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا په‌نا ده‌به‌ن بۆ هێما و ئاماژه، هه‌روه‌ها له‌م ئه‌ده‌به‌دا تێكه‌ڵاوبوون له نێوان بیر و وێنه و بابه‌ته‌كان به‌دی ده‌كرێت، له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری هه‌یه له نێوان سۆفیگه‌ری له زۆربه‌ی میلله‌تانی رۆژهه‌ڵات له كورد و عه‌ره‌ب و فارس و تورك .
زانا و شاعیری رێبازی سۆفیگه‌ری جه‌لاله‌دین ڕۆمی (604 – 672 ك / 1207 – 1273ز) هه‌ڵساوه به دانانی كتێبی (مه‌پنه‌وی) له وڵاتی رۆم، تیایدا ژماره‌یه‌ك له شیعری داناوه بۆ خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ناسراوه به بنه‌ماكانی چل عیشق، هه‌روه‌ها دروستكردنی قوتابخانه و ته‌ریقه‌تێك به ناوی (مه‌وله‌وی)، ڕۆمی به بنه‌چه خه‌ڵكی وڵاتی فارس بوو، له دواییدا به‌ره‌و وڵاتی ڕۆم هاتووه و تیایدا نیشته‌جێ بوو، كه‌سێكی نزیك له ئه‌و هه‌بووه به ناوی (شمس ا‌لدین ته‌ورێزی) زۆر خۆشه‌ویست بووه له‌لای ڕۆمی، كاتێك ته‌ورێزی له ساڵی (643 هـ / 1246م) دا ون بووه ڕۆمی به‌م رووداوه زۆر دڵته‌نگ بوو، له پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی یاده‌كه‌ی هه‌ڵساوه به دامه‌زراندنی ته‌ریقه‌تی مه‌وله‌وی، هه‌روه‌ها به ته‌ریقه‌تی جه‌لالی یان ده‌روێشه‌كانی سه‌ماكه‌ر ناسراون .
لە سەردەمی عوسمانییەکان شێوازی سەمای سۆفی جۆرێک بووە لەزیکرکردن، کاتێک کە لە ڕێگەی سۆفییەکانەوە پەیڕەو دەکرێت هەندێکجار پێی دەوترێت سەمای گوێگرتن و خوولانەوەی ڕۆح و بیرکردنەوەیە کە لەلایەن ئەو دەروێشانەوە ئەنجام دەدرێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی کامل بوون لە زیکردا، زۆربەی مەشقکەو انی ئەم نەریتە لە ڕێگەی مەولەوییەوەن و ئا،انجیان ئەوەیە کە بەگێگرتن و بیرکردنەوە و سووڕانەوە بگەن بە خودا، سووڕانەوەی ئەم ڕۆحەی کە چەمکەکەی بە خولانەوەی هەسارەکانی دەور و بەری خۆردا هاتووە، بەربەست بکات. لەکاتی ئەنجامدانی کۆڕی زیکری سۆفییەکان بە تەنوورەیەکی پانەوە سەما و جووڵەیەکی خوولانەوە دروست دەکەن.”