هەولێر..ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە نووسەر و شاعیر “ئیسماعیل بەرزنجی”

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.6.29، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و نوێنەری وەزارەتی پەروەردە و ژمارەیەکی تر لە نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان و هاوڕێ و هەڤاڵانی، لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی چاڵاکی وێژەیی هەولێر ڕێورەسمێکی ڕێزلێنانی بۆ نووسەر و شاعیر و پەروەردەکار “ئیسماعیل بەرزنجی” لە ژێرناونیشانی “ئەمەک و شانازی” سازکرد.

لە وتارێکدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕایی پیرۆزبایی، ڕۆڵی مێژوویی و کار و بەرهەمەکانی نووسەر و شاعیری لە نێوەندی رۆشنبیری و ئەدەبی کوردیدا بەرز نرخاند، کە ناوبراو خاوەنی هزر و قەڵەمێکی بە بڕشت و جوان بووە و لە بواری نووسینی چیرۆک و یادەوەری و شیعر و تەنزدا بەرهەمی زۆری لە کتێب و گۆڤار و رۆژنامەکاندا بڵاو کردۆتەوە و هێشتاش بەردەوامە و هیوای تەندروستی و لەش ساغی و تەمەن درێژی بۆ خواست.

ھەواڵی زیاتر