مۆزەخانەی هەولێر تاکە مۆزەخانەیە گرینگی بە بەردە گەوهەرییەکان دەدات

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

مۆزەخانەی هەولێر، یەکێکە لە مۆزەخانە دێرینەکانی هەولێر و گرینگی زۆر بەبەردە جۆراوجۆرەکان دەدات. ژمارەیەکی زۆر بەردی گەوهەری لەخۆدەگرێت، مێژوی هەندێک لە بەردەکان، بۆ ملیۆنان ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و بووە بە جێگەی سەرنجی گەشتیاران.

ئامانج نوری کارمەندێکی مۆزەخانەی هەولێرە، دەربارەی ئەو مۆزەخانەیە دەڵێ: مۆزەخانەی هەولێر بۆ بەرد و گەوهەرەكان تاكە مۆزەخانەیە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق كە گرنگی بە بەردە گەوهەرییەكان دەدات، گەوهەر ئەو بەرد و كانزا دەگمەنانەیە كە لە سرووشتدا هەن، لە كۆندا بۆ جوانكاریی و پیشەسازیی بەكارهاتوون. ئەو بەردانەی لەو مۆزەخانەیەدا نمایشكراون تەنیا هی هەرێمی كوردستان نین، بەڵكوو بەردی زۆرێک لە ناوچەکانی جیهانە. دوو جۆر بەردی گەوهەری هەیە ئەوانیش دەریایی و وشكانین، دەریاییەكان ١٢جۆریان نمایشكراون، کە خۆیان لوە مروار و سەدەف و توێكڵی كیسەڵ دەبیننەوە، بۆ دروستکردنی ملوانكە و تەسبیح بەکاردێت.
کارمەندی مۆزەخانەکە دەڵێتیش: جگە لە گەوهەرەكان نەیزەكەكانیش نمایشكراون، بۆ نموونە تڕایلۆبایت هەیە تەمەنی ٦٠٠ ملیۆن ساڵە، هەروەها سەری ئەسپی دەریایی هەیە كە تەمەنی سێ تا پێنج ملیۆن ساڵە، هەروەها چەندین جۆری مەرجانی دەورووبەری هەولێر نمایشكراون كە تەمەنیان ٤٥ تا ٥٠ ساڵ دەبێت. ئەو كەسانەی سەردانی مۆزەخانەی هەولێر دەكەن، جۆراو و جۆرن و پێکدێن لە ئارەزوومەندانی بەرد و گەوهەرەكان، گەشتیاری بیانی و قوتابیان و خوێندکاران. ئەم بەشە زۆر گرنگە ئەو گیانلەبەرانە بەدرێژایی كاتی جیۆلۆجییەكان دەبنە بەرد، بەنمونە ماسی و مەرجان و دار و گەڵا، بەشێوەیەك مێژوویی ژیان و بوونەوەرمان بۆ دەخوێنێتەوە واتە كاتێك دەكەون یاخود دەمرن ئەوەكات ئۆكسجین نامێنێت و پاڵەپەستۆی گەرمی زۆر دەبێت، كانزایەكی رەق شوێنی كانزایەكی نەرم دەگرێتەوە بۆیە ئەو شتانە دەبن بە بەرد. دەربارەی سرووشتی زەوی، بەردیش زۆر جار تێکەڵ دەبێت و هەندێک جاریش ئۆکسیدە دەبێت، لەوبارەوە سەربەست بە شێوەیەکی زانستی ئۆکسیدەبوون و تێکەڵبوونی بەردی بە مس بۆ ڕوونکردینەوە، پێی وتین کە، كاتێك مس ئازاد بێت و هیچی دیکەی تێکەڵ نەبێت، رەنگی سورە، بەڵام كە ئۆكسیدە دەبێت‌ رەنگەكەی دەگۆڕێت بۆ سەوز، ئەگەر ئەو ئۆکسیدە بوونە تێكەڵی بەرد ببێت راستەوخۆ رەنگی بەردەكەش سەوز دەبێ.
ئەو کارمەندە باسی جۆری ئەو بەردانە دەکات کە لەمۆزەخانەکە هەیە و دەڵێ: نەخشەی کوردستانی گەورە لە دڵی بەردێکدا هەیە، یەکێک لە بەردەکان لە جۆری ئەمەتێست، لەناویدا بە ڕێکەوت نەخشەی کوردستانی گەورەی تێدا دەرچووە و بە ڕەنگێکی مۆری سەرنجڕاکێش، ئەم بەردە بە ڕێکەوت خۆی لە شێوەی دڵ دەرچووە، لەناو دڵەکەش نەخشەیەک لە شێوەی نەخشەی کوردستانی گەورە هەیە، ئەوەش بۆ ئێمە سەرنجڕاکێشە. هەروەها بەبەرد بووەكان، دیاردەیەکی سەرنجڕاکێشی جوگرافی هەیە کە پێی دەگوءوترێت بەبەردبوون، ئەو دیاردەیە بریتییە لەوەی کە گیاندار و هەر شتێکێ تری جگە لەبەرد، لە ژێر فشارێکی زۆر و پەلەیەکی بەرزی گەرمادا بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە، دەبێت بە بەرد، لەو مۆزەخانەیەدا بەشێک تەرخان کراوە تایبەت بە، هەر بۆیە ئەم بەشە بەردبووەکان زۆر گرنگە ئەو گیانلەبەرانە بەدرێژایی كاتی جیۆلۆجییەكان دەبنە بەرد، بەنموونە ماسی و مەرجان و دار و گەڵا، بەشێوەیەك مێژوویی ژیان و بوونەوەرمان بۆ دەخوێنێتەوە واتە كاتێك دەكەون یاخود دەمرن ئەوەكات ئۆكسجین نامێنێت و پاڵەپەستۆی گەرمی زۆر دەبێت، كانزایەكی رەق شوێنی كانزایەكی نەرم دەگرێتەوە بۆیە ئەو شتانە دەبن بە بەرد. جۆرێکی تری بەرد دۆزینەوە و تۆمارکردنە، جگەلەوەی کە حەزمان بۆ کۆکردنەوەی بەرد هەبووە، هاوکات بەدوای دۆزینەوەی تازە و بەرد یان شوێنەواری تازەی جیۆلۆجیشدا گەڕاوین لە کوردستان، هەربۆیە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شەقڵاوە بەردێکمان دۆزیوەتەوە و لە بەغدا بەناوی بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە تۆمار کراوە، کە لە ڕووی زانستییەوە پێی دەگووتریت “پاشماوەی ئاوە گەرمەکان”، هەروەها لە ساڵی ١٩٨٨ ئەو بەردەمان لە شەقڵاوە دۆزییەوە و بۆ یەکەم جار لەلایەن بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە تۆمار کراوە لە عێراق، ئێستا لە فەرمانگای ڕووپێوی جیۆلۆجی لە بەغدا بەناوی بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە تۆمار کراوە. هەروەها بەردی هەڵەبجەو سومبول، بۆ لەبیرنەكردنی ئەو كارەساتانەی بەسەر گەلی كوردا هاتوون، لەم مۆزەخانەیەدا بۆمبێكی تەقیو داندراوە و لەگەڵ بەردەی رەش و سپی رێكخراون، بەو جۆرەی دوای كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەردەكان رەش بوونەو دواتر بەردی سپی وەکوو گوزارشت لە راپەڕین دەكات، دواتر لەسەر بەردە سپییەکەش بەردێکی هەڵەبچە داندراوە، وەک خۆی دەڵێت ئەوەش بەو مانایەیە کە بۆمبی کیمیایی لە هەڵەبجەی دا، بۆ ماوەیەک هەڵەبجە ڕەش بوو، بەڵام بە ڕاپەرین ئاشتی بۆ هەڵەبجە هات و دواجار هەر هەڵەبجە سەرکەوت. هەروەها بەشی فرۆشتن، لە مۆزەخانەکەدا بەشی فرۆشتن هەیە، ملوانكە و ئەنگوستیلە و مەدالیای لە بەرد دروستکراو هەیە، سەردانیكەرانی مۆزەخانەكە كەلوپەلەكانی بەشی فرۆشتن دەكڕن، بۆ ئەوەی یادگارییەک لێرەوە ببنەوە، چوونكە هەندێک لە بەردەکان زۆر سەرنجڕاکێشن و بۆ ملوانکە و گوارە بەکار دەهێندرێن..

ھەواڵی زیاتر