لەسلێمانی؛ پێشانگایەکی شێوەکاری کرایەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەسلێمانی، لە چالاکیە هونەرییەکانی بواری شێوەکاری، بە سەرپەرشتی ناوەندی کولتووری، پێشانگەی تایبەتی هونەرمەند “عەبدولموتەلیب گەردی” لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە کرایەوە.

ئامانج بەکر، سەرپەرشتیاری ناوەندی کولتووری بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: پێشانگاکە ٢٥ تابلۆی هونەرمەند لە خۆ دەگرێت، ئەمە هەشتەمین پێشانگەی تایبەتی هونەرمەندی نیگارکێش، عەبدولموتەلیب گەردییە، قەبارەی وێنەکان ١٠٠×٧٠ سانتیمەترە، لەم پێشەنگایەدا هونەرمەند کاری لە سەر جوانی ژنان کردووە، هەتا ٢٧ مانگ بەردەوامی دەبێت، هونەرمەند لە ڕابردوودا کاری لە سەر ئێش و ئازارەکانی ژنان کردووە، بەڵام ئەم ٢٥ تابلۆیە کاری لە سەر جوانی ژن کردووە، هەروەها تێکەڵکێشێکی کولتووری ژن و ناوماڵی کورد کردووە، بۆ ئەوەی خزمەتێکی ڕەسەنایەتی پێوە دیاربێت، ناوی لێناوە گۆڤەندی ڕەنگەکان، چوونکە ڕەنگی گەرمی بەکارهێناوە، کە ڕەنگی ناو ماڵی کوردە.

ھەواڵی زیاتر