بە هۆی نێتفلێكسەوە دوو ملیارد جار گەڕان بەدوای وشەی “كوردستان” كراوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بەرێوەبەری فەرمانگەی شوێنەوار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، ژمارەی گەشتیاران بۆ گەیشتن بە “ئەشكەوتی شاندەر” زیادی كردووە ئەمەش دوای ئەوە دێت كە فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر ژیانی نیاندەرتاڵەكان پلاتفۆرمی نێتفلێكس نمایشكرا، كە لەلایەن كەناڵی بی بی سی بەریتانی بەرهەم هێنراوه.

عەبدولوەهاب سلێمان، بەرێوەبەری فەرمانگەی شوێنەوار لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بە”هەولێر”ـی ڕایگەیاندووە”، فیلمی دیكۆمێنتاریی بە ناوی “نیاندرتاڵی ڕاستەقینە” سەرنجی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەو پێیەی زیاتر لە دوو ملیارد كەس لە سەرانسەری جیهانەوە لە بزوێنەری گەڕانی ئینتەرنێتدا بەدوای وشەی “كوردستان”دا گەڕان.
سلێمان ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هەزاران كەسی ئارەزومەند دەیانەوێت سەردانی ئەم شوێنە مێژووییە بكەن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئەو شوێنە ببینن كە نیاندەرتاڵەكان تێیدا ژیاون.
لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ بەرزكردنەوەی سەرنجی گەشتیاری، سلێمان ڕایدەگەیەنێت، بەشەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند دامەزراوەیەكی دیكە و بە هاوكاری لەگەڵ زانكۆی كامبریجی بەریتانی، لە پڕۆسەی دامەزراندنی پاركێكی گەورەدایە كە مۆزەخانەیەك لەخۆدەگرێت بۆ نمایشكردن پاشماوەی ئێسكی نیاندەرتاڵ و ماددە شوێنەوارییەكانی دیكە كە لە كاتی هەڵكۆڵینەكاندا دۆزراونەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، پلانی داهاتوو هەیە بۆ بووژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری لە ڕێگەی دامەزراندنی دامەزراوەی نوێی گەشتیاری، لەوانە پرۆژەیەك بۆ دروستكردنی تەلەفریكێك كە بنی شاخەكە بە ئەشكەوتەكە دەبەستێتەوە.
ئەم پەرەسەندنەی ئارەزووی ئەشكەوتی شاندەر ڕەنگدانەوەی گرنگی پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتیارییە لە ناوچەكەدا بە شێوەیەك كە سەرنجڕاكێشییەكەی بەرز بكاتەوە و بەشداری بكات لە گەشەپێدانی ئابووری ناوخۆیی.

ھەواڵی زیاتر