هونەرمەندی ٤٠ وڵات کاریکاتێر لەسەر یەشار کەمال دروست دەکەن

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

هونەرمەندی ٤٠ وڵات بە ٦٧ تابلۆی کاریکاتێری، کەسایەتی یەشار کەمال رۆماننوسی گەورەی کورد لە باکووری کوردستان دەردەخەن.

رۆژی یەکشەممە رابردوو ناوەندی حەوت رەنگە، پێنجەمین پێشانگای کاریکاتێری بۆ رۆماننوسی کورد یەشار کەمال کردەوە، هونەرمەند (بەختیار سەعید) خاوەنی ناوەندی حەوت رەنگە باسی وردەکاری تابلۆکانی بەم شێویە بۆ (هەولێر) دەخاتە بەرباس.

هەولێر: بۆچی ئەمساڵ یەشار کەمالتان هەڵبژارد؟
بەختیار سەعید: ئەمساڵ پێنجەم پێشانگا بوو، ساڵی یەکەم قەیرانی ئاو بوو، ساڵی دووەم ئاشتی، ساڵی سێیەم پۆرترێت بوو بۆ شێرکۆ بێکەس، ساڵی رابردوو ئازادی رادەربڕین بوو، ئەمساڵیش پۆرترێت بۆ رۆماننوس گەورە یەشار کەمال کە لە پانتاییەکی گەورەی دنیای ئەدەبیدا ناسراوە، رۆمانەکانی بۆ زیاتر لە ٥٠ زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕانی بۆ کراوە و تاکە کاندیدی کوردە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، لەهەمانکاتدا بیرۆکەکە ئەوە بوو لەسەر ئاستی جیهانیدا وەک کوردێک بیناسێنین، چونکە زیاتر وەک تورکێک ناسراوە، بۆ ئەوەش هونەرمەندی ٤٠ وڵات بە ٦٧ کاریکاتێر بەشداربوون.
هەولێر: چۆن توانیتان ئەو کاریکاتێرانە کۆبکەنەوە؟
هەولێر: هونەرمەندی کوردی تێدایە؟
بەختیار سەعید: بەڵی چەند هونەرمەندێکی تێدایە، بەڵام هونەری پۆرترێت تایبەتمەندی خۆی ھەیە و هەموو کەسێک پێی ناوێرێت و وردەکاری زۆری تێدایە.
بەختیار سەعید: لە گروپێکی گەورەی کاریکاتێری لەسەر ئاستی جیهان ئەندامم، زۆربەی پەیجەکانی کاریکاتێریست و ئیمەیڵیانم لایە، بەو شێوەیە پەیوەندیم پێوە کردوون.
هەولێر: تا چەند لە تابلۆکان رازیت؟
بەختیار سەعید: لێژنەیەکی تایبەتمان بۆ دروستکرد و خۆیان کاریکاتێرەکانیان دیاریکرد، چونکە ئێمە سێ خەڵاتیشمان هەیە یەکەمیان ٥٠٠ دۆلار، دووەمیان ٣٠٠ دۆلار و سێیەمیش ٢٠٠ دۆلار.
هەولێر: ئەو هونەرمەندانە چۆن یەشار کەمالیان دەناسی؟
بەختیار سەعید: وەک رۆماننوسێکی تورک ناسیویانە، هۆکارێک ئەوە بوو ویستم وەک کورد بیناسێنم.
هەولێر: خۆت هەست دەکەیت هەقی تەواویان پێداوە؟
بەختیار سەعید: لە زۆربەی تابلۆکاندا بەڵێ، بەڵام دواجار شێوازی کارکردنیان جیاوازە، ئەم کارانە بۆ بە جیهانی ناساندنی ئەم کەسایەتییانە زۆر گرینگە.
هەولێر: بۆچی زۆرترین هونەرمەندی ئێرانی بەشدارە؟
بەختیار سەعید: ساڵانە ئێران و چین زۆرترین بەشدارییان لە پێشانگای کاریکاتێری هەیە، لە ئێران چەندین رێکخراو و بڵاوکراوەی تایبەت بە کاریکاتێریان هەیە.

ھەواڵی زیاتر