كتێبی قۆناغێكی دیكه له ژیانی كوردێكدا كه نووسهری كتێبهكه عومهر عوسمان مێرگهسۆرییه و رایدهگهێنێت، ناوهڕۆكی كتێبهكهم بریتییه له ههندێ له ووتار و دیداره ڕۆژنامهوانی و چالاكییه حزبی و سهربازییهكانمه.
ئهم كتێبه بابهتێكی مێژووییه و 472 لاپهڕهیه و لهلایهن زانیار سهردار قڕگهیی پێداچوونهوه و داڕشتنهوهی بۆ كراوه، چاپی یهكهمییهتی، ژماره سپاردنی 217ی ساڵی 2024ی پێدراوه.
نووسەر لەم كتێبەدا باس لە بیروەرییەكانی خۆی و ژیانی ئەوكات دەكات، كە ئەم كتێبە بەناوی قۆناغێكی دیكە لە ژیانی كوردێك بڵاوكراوەتەوە، (472) لاپەرەیە و دەیان وێنەی جیا جیا و هەر وێنەو تراژیدیای خۆی هەیە لە نووسەر،. نووسەر بە زمانێكی پاك و پاراو بێ گرێ و گۆڵی دەنووسێ، كە بە زمانێكی راستگۆیانە و بێ فڕو فێڵ باس لە بیرەوەریەكانی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و ئەو رووداوانەی بەسەر گەلی كورددا هاتووە كە خۆیشی یەكێك بووە بەشداری زۆربەی شۆرشەكانی كوردی كردووە، نوو سەر بە شێوەیەك دەدوێت و دەنووسێت كە منی خوێنەر هەست دەكەم زۆر ڕاستگۆیانە باس لە رووداو و شتەكان دەكات و خوێنەر هەست دەكات كە نووسەر رێك وەك خۆی دەیگێرێتەوە، زمانی ئەم كتێبە نە زانستییە و نە سیاسی، بەڵكوو زمانێكی پاراو و پەخشان ئامێزە. نووسەر نایشارێتەوە كە باس لە دیاری كردنی كات و شوێن و رووداو و كەسەكان و زەمەن دەكات كە هەركەسەوە هەقی خۆی پێدراوە لە كتێبەكەدا و بەر جەستەكردن و پیشاندان و نمایشكردنی رووداوەكان و كەسەكان بەقەدەر حەجمی خۆیان بە بێ زیاد و كەم كردن، بە جوانی و بە زمانێكی پەخشان ئامێز باس لە رووداوەكان دەكات بە بێ ئەوەی رق و خۆشەویستی خۆی تێكەڵی شتەكان بكات و بێ ئەوەی خۆی لایەنگری یان دژایەتی لەمەڕ رووداوەكان دەرببڕێ . ئەركی نووسەر لێرەدا تەنها گێرانەوەیەو بەس هەر خودی نووسەر باس لەوە دەكات. نووسەر دەڵێ ئەم رووداوانە كاریگەریەكی زۆری هەبووە بە سەر ژیانی من و بنەماڵەكەماندا بە تایبەت ئەوكاتانفەی كە لە شاخ پێشمەرگە بووین ژیانێكی سەختمان بە رێكرد،. نووسەر دەشڵێت:” لە ساڵی 1969 من لاوێكی تازە پێگەیشتوو بووم لە حاجی ئۆمەران لە كاتێكدا بارزانی تەشریفی لە بارەگای ئێمە بوو، بارزانی چیایەكی گەورە بوو لە پشت هەر پێشمەرگەیەك و فەرماندەیەكی شۆڕش و فێرگەیەك ووزەیەك و گڕ و تین گەلێك بوو، كە لەبەرەی كورستانی بووە، كە خۆیی و بنەماڵەكەشیان بەشداریان لەم شۆرشەدا كردووەو شوێن پەنجەیان دیار بووە كە لە شارەدێی حاجی ئۆمەران هەڵگیرسا و وەك پێشمەرگەیەكی بەشدار لە شۆڕشی گوڵاندا لە چەخماخەو رووبەرووبوونەوەیدا كە بە خوێنی ئاڵ و گەشی شەهیدان پارتی و رێبازە پیرۆزەكەی لەبەرامبەر ئەم هەموو زەبروزەنگە و دوژمندارییە و زەحمەت و ئاوارەیی بۆ كوردستانی رۆژهەڵات و باكوور و بۆ هاندەران، بەڵام ئەوەی كە گرنگە بە گوڕتر لە جاران و تێهەڵچوونەوە، وازنەهێنان، ڕیگای نەگۆرین شەڕ لەگەڵ ژیان و دەیان هەوراز و نشێوی بە ڵام دەرئەنجام ووزە یەكی زیاتری پێدەداین.