شیعری”كەژاڵ ئیبراهیم خدر” ساڵی 2016
پێشكەشە بە خوشكی ئازیزو خۆشەویست “ن” كە ئازارەكانی وەك خۆم وابوون
تۆ هاوڕێم بە
تا بە پەلكە گیای ملوانكەی پەنجەكانم
فرمێسكەكانت بسڕم
وەك كانیاوێك گوڵی روومەتە ئاڵەكانت
بەشنەی شەماڵی بەیانیان تێر ئاو بكەم
تۆ ئەی كیژی وڵاتی بەفروخوێن
كەخوێن دەڕژێ
چاوەكانت پڕدەبێ لە فرمێسكی سوور
كە بەفریش دەبارێ
كوڵمەكانت سوراویان تیانامێنێ و
سپی پۆش دەبێ، ..
تۆی ڕوح سپی
ئازیزانت،گۆرانیەكی پڕ لەنەغمەو،
ئاوازت بۆدەچڕن،مناڵەكان خەندەت
لەگەڵ جوانی تۆدا ئاڵ و گۆڕدەكەن