فەلسەفەی ئایندە و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە ئەزموونێکی نوێی نەوزاد باجگردا

فەلسەفەی ئایندە و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی نوێترین کۆڕی دکتۆر “نەوزاد یەحیا باجگر”ـی سەرۆکی ئەمینداریەتی زانکۆکانی جیهان بوو، کە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی ساڵۆنی بەشی ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان بەڕێوەچوو.

لە کۆڕەکەدا ناوبراو تیشکی خستە سەر فەلسەفەیەکی نوێی سەردەم، کە گەیشتنە بە ڕەهەندە زیرەکەکانی دنیای تەکنەلۆژیا لە ڕێگەی دیجیتاڵی، کە ژیان لە بەرگێکی نوێدا هەنگاو بۆ گەیشتن بە زانستە پێشکەوتووەکان دەنێت.
جگە لەمەش “باجگر” تیشکی خستە سەر ڕۆڵی پەروەردە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی زانست دۆست و فرە ڕەنگی لە ڕێگە هونەری تەکنەلۆژیی و دەستکەوتنی پێویستیەکانی ژیان و دەستکەوتنی سەرچاوەکان بۆ ڕۆشنبیرکردنی نەوەی داهاتوو لە ڕێگەی ڕەهەندە زیرەکەکانی نێو سەردەمی تەکنەلۆژیا و داهێنان لە بوارە زانستی و پەروەردەییەکان و بڵاوکردنەوەی زانیاری لە ڕووی ئەکادیمیستی، کە ئێستا تەکنەلۆژیا بووەتە فاکتەرێک بۆ گەیشتن بە ڕێگە سەختەکان لە دیواری زانستدا.
هەروەها دەروازەیەک بۆ برەودان بە هونەری تێگەیشتن لە ئایدۆلۆژیا و سایکۆلۆژیای گەنج و قوتابی لە نێو فێرگە زانستیە ڕۆشنەکاندا.لە درێژەی کۆڕەکەشدا ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و ئامادەبووان چەندین پرسیاریان ئاراستەی دکتۆر “نەوزاد باجگر” کرد، ئەویش وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە.