لوقمان مستەفا – هه‌ولێر
كتێبی (مرۆڤ و ئافراندن) كە یەكێكە لە بەرهەمە نایابەكانی نووسەری كورد جەزای شێخ رەزا ناسراو بە (هاوبیر) بە چاپێكی قەشەنگ و قەبارەیەكی گونجاو كەوتە بە دیدی خوێنەران.
ئه‌م كتێبه كه دووه‌م به‌رهه‌می نووسه‌ره، ره‌نجی ساڵانێكی دوور و درێژه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات و ڕۆشنبیریی گه‌لان، له‌لایه‌ن ده‌زگای موكریانییه‌وه چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه 304 لاپه‌ڕه‌یه و نووسه‌ر ساڵانێكه كاری تێدا ده‌كات و له پڕ نههاتووهتهبهر و وه‌رگێڕانیش نییه، به‌ڵكو ده‌ست ده‌خاته سه‌ر هه‌موو گۆشه‌كانی ژیان و بوونی كورد و له ڕه‌گوڕیشه‌كانی كۆڵیوه‌ته‌وه. وه‌ك نووسه‌ر ده‌ڵێ، ئێسته له قۆناغی بڵاوكردنه‌وه‌دایه له كۆشكه‌كانی كتێبفرۆشی شاره‌كانی كوردستان و به ژماره‌یه‌كیان گه‌یشتووه.
جه‌زای شێخ ڕه‌زا “هاوبیر” له شاری سلێمانی له دایك بووه و له بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی ئه‌و شاره‌ن، له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ته‌ی ڕابردووه‌وه له شاری بۆنی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی. نووسه‌رێكی بوێر و خاوه‌ن زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردییه و له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، هه‌میشه ڕۆڵی هه‌یه و به منه‌تیشی نازانێ هه‌رچی بۆ كورد بكات.
مەبەستی سەرەكیی گێڕانەوەكان و ناوەرۆكی ئەم كتێبە، نیشاندانی ڕۆڵی ئەفرێنەریی تاكە، لەبەر ئەوەی وادەزانم ڕوگ و ڕیشەی پەیدابوونی كایەیەكی كۆمەڵایەتیی گشتی لەكن تاكەكانە كە بە چەندان ڕایەڵە پێكەوە گرێدراون و ئەوانن بە حەز و ئارەزوو، ویست، هزرو دنیابینییەكانیان،ناوەڕۆك و شێوە، هێندەی ئەرێنی و نەرێنی ئەو كایە گشتییە دیاری دەكەن و دەبنە بنج و بنا‌وان بۆی، بۆیە بەلامەوە ناساندنی تاك بە گەوهەری خۆی،گرنگییەكی سەروو ئاسایی هەیە. هەر كاتێكیش تاك ئەو پلەو گرنگییەی خۆی زانی، ئەوا ئەگەری ئەوەی هەیە وەك درەختێكی بنجداكوتاوی بەرهەمداری لێ بێت، كە بە ئاسانی بە ڕەشەبایەكی بیابانی وەهمستان لە ڕەگوڕیشە هەڵنەكێشرێت و لە ژێرپێی شینەزرپۆ هەوەسبازەكانی ئایدیا زەبەللاحە بەپیرۆزكراوەكاندا نەفلیقێتەوە.
ئەم كتێبە دەكرێ بخرێتە ریزی كتێبەیلی هزر و ئەندێشەی كوردانە بۆ ژیان و رێبازگەلی فەلسەفە جیاوازەكانی، وەك نووسەر لە پێشەكییەكەیدا نووسیویەتی، بەرهەمی هەشت ساڵ كاركردنیەتی، لە ماوەی رابوردوودا خانەی موكریان بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، بە بەرگێكی قەشەنگ چاپی كردووە.
جەزای شێخ رەزا (هاوبیر) لە بەشێكی كتێبەكەیدا دەڵێ: “كە بتوانرێت رووداوەكانی رابوردوو بكرێنە سووتەمەنیی چرای رووناككەرەوەی تاریكستانی داهاتوو، ئیدی هەڵەیە وا لە مێژوو بگەین كە شتێكە رۆیشتووە و بڕاوەتەوە.“
یەكێك لە خەسڵەتە گرنگەكانی ئەم كتێبە، ئەوەیە كە بە رێنووسێكی كوردیی ورد و دوور لە هەڵەی باو و بە زمانێكی خاوێنی كوردیی بێ كاریگەریی دەرەكی نووسراوە، كتێبێكە بە حەق بیری مرۆڤ فراوان دەكات و پێداگرە لەسەر ئاگاهیی مرۆڤ لەوەی لە دەوروبەری دەگوزەرێ، خوێنەر كاتێ ئەم كتێیە دەخوێنێتەوە، گرنگیی ئەوەی لا زیاتر دەبێ كە نابێ مرۆڤ بە گێلی بژی.
نووسەر لە پێشەكی ئەم كتێبەدا، ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئازادبوونی مرۆڤ كەسایەتییەكەی دەگەیەنێتە شوێنێك، حەزرەتی مەحوی گوتەنی :” هەوڵەكانی چڵوچۆكەر “قسەهێن و قسەبەر” و ئامۆژگاریكەر بێ سوود دەبنلای، چۆن ئەو لە گلەیی دەردی ئیشق سەرزەنشتی ئەقڵ، ڵال و كەڕە، هەوڵی توانجگر و گێرەشێوێنانیش بێهوودە دەبنلای و نە بە زوبان و نەبەبیستن هاوبەشییان ناكات.
ئەوە مرۆڤە تاكە هۆكاری ئەرێنییە لە پڕۆسەی گەشە و خۆشگوزەرانییدا، نەك شتێكی ئەمدیو و ئەودیو یاخود سەرووتری ئەو، لەو بارەشدا كە ئەو جۆرە باوەڕەی تیادا باڵادەستە گەڕان بەدوای زانینی نهێنییەكان، وەڵامی پرسیارە نەمرەكان و تەنانەت خواناسییش ئاسانتر دەبێ و لەوانەیە ڕاستەڕێی خۆی بدۆزێتەوە و ببیتە مایەی بزواندنی ویست و خوازە خێرخوازییەكانی كە لە قووڵاییەكانی زۆربەی خەڵكیدا هەیە .