چاپی سێیەمی “کۆمە‌ڵە‌ی ژیانە‌وە‌ی کوردستان” بڵاوكرایەوە

کتێبی چاپی سێیەمی “کۆمە‌ڵە‌ی ژیانە‌وە‌ی کوردستان” لە نوسینی “حامید گەوهەری”ـیە و پێکھاتووە لە 357 لاپەڕە، كتێبی “کۆمە‌ڵە‌ی ژیانە‌وە‌ی کوردستان” وەك یەكەم ئەزموون لەكاری سیاسی و ڕێكخراوەیی لە نێوان ڕێكخراوە سیاسییەكانی دوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان كە بە داواكردنی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان و بەپێداچوونەوەیەكی نوێ و زیاتر دەوڵەمەندكردنی چاپكراوەتەوە . ئەم كتێبە باس لە “كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان” دەكات هەر لە مێژووی ئەم كۆمەڵەیە و دامەزراندنی و ستروكتوری و ئامانجی و شێوەی ئەندام وەرگرتن و جەندین بابەتی تر.

“حامید گەوهەری” لە سەرەتای ئەم كتێبەدا باس لە چەند ڕا و بۆچوون دەربارەی چاپی یەكەمی كۆمەڵەی “ژ.ك” بەمشێوەیە دەكات:” كتێبی كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان، جاری یەكەم لەساڵی 1988 لە چاپخانەی “نینا” لە شاری “ئۆپسالا” ـی وڵاتی سوید چاپ و بڵاوكرایەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەك نامەم لەلایەن خوێنەرانی كتێبەوە پێگەیشت لەزۆربەی نامەكاندا دەستخۆشیان لێكردبووم و بە ڕێنوێنی باش و هاندەرانەیان داوایان كردبوو كە پتر هەوڵی نووسینی بابەتی مێژویی و توێژینەوەی ڕووداوە مێژووییەكانی كوردستان بدەم، دوو وتاری ڕەخنەگرانەش لەسەر كتێبەكەم لە گۆڤارێكدا كەوتە بەرچاوم كە بەتێكرا خۆشحالیان كردم و پتر هانیاندام بەشوێن داخوازەكانیدا بچم.

بەشێك لە بە‌رهە‌مە چاپکراوە‌کانی نووسە‌ر
1- بادانە‌وە‌ یان پێچە‌قاندن.
2- ڕاپۆرت دە‌ربارە‌ی هە‌ڵبژاردن و پە‌رلە‌مانی کوردستان.
3- کوردایە‌تی و حیزبایە‌تی.
4- کورتە‌ مێژووی ئاواز و گۆرانیی کوردی.
5- لێکۆڵینە‌وە‌یەکی گشتی و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ بیرە‌وە‌رییەکانی کە‌ریم حیسامیی دا.
6- کۆمە‌ڵە‌ی ژیانە‌وە‌ی کوردستان.
7- کۆماری دیموکراتی: ئایدیۆلۆژی، ستروکتور، ستراتیژی، تاکتیک و کردەوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK. ئەم کتێبە 6 جار لە چاپ دراوە، لەوانە جارێک بە زارەوەی کرمانجی سەروو.
8- کۆکردنە‌وە‌ و ئامادە‌ کردنی ئاڵە‌کۆک بۆ غە‌نی بلوریان.
9- ڕاستییەکان بۆخۆیان دە‌دوێن.
10- کۆمە‌ڵە‌ و چۆنیە‌تی دامەزران و بە‌ڕێوە‌بردنی، بە‌ ەاوبە‌شیی لە‌گە‌ڵ عاسی ڕە‌باتی، نە‌وزاد وە‌لی، مستە‌فا ئایدۆغان و ڤیلدان تانریکلو.
11- چاوخشاندنێک بە‌سە‌ر وتارە‌کانمدا.
12- باشوری کوردستان لە‌نێوان دوو هە‌ڵبژاردندا.
13- چە‌ککردنی سە‌ربازگە‌ی مهاباد 1979.
14- کۆماری کوردستان 22-01-1946- 17-12-1946. کراوە بە فارسی.
15- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا- 1978- 1988، بەرگی یەکەم.
16- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا- 1978- 1988، بەرگی دووەم.
17- کورد لە سوید- لە مێژووی 25 ساڵەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دا.
18- تراویکەی پیلانەکان دژ بە نەتەوەی کورد. کراوە بە فارسی.
19- چەواشەکەرانی مێژووی کوردستان.
20- ئیدریس بارزانی و بارزانییەکان باشتر بناسێن.
21- میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، بەرگی یەکەم.
22- میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، بەرگی دووەم.
23- ئەحمەد تۆفیق- سەرکردەیەکی ون لە مێژوویەکی شێوێندراودا.
24- کوردی ئێزدی لە مێژوو کوردستان دا.
25- پارتی کرێکارانی کوردستان لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایک.