چراكانی نیشتمان“چراكانی نیشتمان” بیۆگرافی كەسایەتییە كلتوورییەكان‌و هەندێ‌ بابەتی دیكەی پەیوەندیداری لەخۆگرتووە

لوقمان مستەفا – هه‌ولێر

كتێبی “چراكانی نیشتیمان” كتێبێكی كلتوریە و نووسەرەكەی “خەلیل عەبدوڵڵا”ـیە، ناوەڕۆكی كتێبەكەش باس لە ژیان و بەرهەمی شاعیران و نوسەران هونەرمەندان دەكات وەك نوسەری كتێبەكەش ئاماژە پێ دەكات كتێبی چراكانی نیشتیمان هەوڵێكە بۆ دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی كوردی لە هەرێمی كوردستان.

كتێبی چراكانی نیشتمان، كتێبێكی كولتوورییە، هەر سێ‌ بەرگە‌و بەپێی زنجیرەی ئەلف‌و بێی كوردی تێهەڵكێش كراون‌و بە هەمووی ( 403 ) چرایە . چراكانی نیشتمان، بیۆگرافی كەسایەتییە كولتوورییەكان‌و هەندێ‌ بابەتی دیكەی پەیوەندیداری لەخۆگرتووە. لەم كتێبەدا تیشك خراوەتە سەر ژیان‌و بەرهەمەكانی ئەو كەسایەتییانەی كە هەریەكەیان لە بوارێكدا خزمەتیان بە كاروانی كولتووریی كوردستان كردووە‌و شوێن پەنجەی ڕەنگینیان دیارە.

چراغی فیكری ڕووناكی، لە هەر شوێنێ‌ كە داگیرسا
شەوی تاریكی وەك ڕۆژە، خەراباتی گوڵستانە
(بێكەس)
ده‌ست پێكردنی كتێبی(چراكانی نیشتمان) به‌م دوو رسته‌ شیعرییه‌ی شاعیری ناوداری كورد بێكه‌سی نه‌مر ده‌ست پێده‌كات، واتای جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ مه‌عریفه‌و داگیرساندنی چرای مه‌عریفه‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی شه‌وانی تاریكی و جه‌هاله‌ت، ئه‌م په‌رتوكه‌یش كلتوری بێۆگرافی كه‌سایه‌تییه‌ كلتورییه‌كانه‌و هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیداری له‌خۆی گرتووه‌، له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی به‌گرنگی له‌بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌رو مه‌عریفه‌كاندا كاریان كردووه‌، به‌شێوه‌ی ئینسكلۆپیدیا رێكخستنی بۆكراوه‌، ئه‌م زانسته‌یش له‌سه‌ر ئاستی جیهان جێگه‌ی بایه‌خه‌و پێك دێت له‌زانستێك یان كۆمه‌ڵێك زانست. یان په‌رتوكێك، یان كۆمه‌ڵێك په‌رتوك هه‌ڵگری زانیاربن له‌سه‌ر ژیان، یان پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی. به‌كورتیش ئنسكلۆبیدیای بیۆگرافی ده‌رخستنی نهێنی كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانه‌. چراكانیان كردووه‌ به‌ چراخانی ماڵی شا، دیاره‌ نوسه‌ر ماندووبون و به‌دواگه‌ڕانی زۆری بینیوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو چرایه‌ له‌هه‌موو كون و قوژبنێكی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستاندا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرتۆته‌وه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكانی مه‌عریفه‌دا كاریان كردووه‌، هه‌ر له‌ بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و زانسته‌كانی تر وه‌ك مێژوو كۆمه‌ڵناسیه‌وه‌ هه‌تا بیری ئایدۆلۆژی و خه‌باتی سیاسی.
نووسەر”خەلیل عەبدوڵڵا” بەو شێوەیە تیشكی خستۆتە سەر ئەم كتێبەوە و دەڵێت :” زانیارییەكانی ئەم كتێبەم، لەچەند سەرچاوەی جیاوازەوە وەرگرتووە‌و پاش شەن‌و كەوكردن‌و لێكۆڵینەوە، رێكمخستووە‌و دامڕشتووە‌و بابەتەكانم پێ دەوڵەمەندتر كردووە.
ئەم كتێبەم بەشێوەی ئینسكلۆپیدیا‌و بەپێی زنجیرەی ئەلف‌و بێی كوردی رێكخستووە، تاوەكو خوێنەر بەئاسانی ناونیشانەكان لە پێڕست بدۆزێتەوە‌و زانیاری وەربگرێت.
ئەم كتێبە بەرهەمی چەندین ساڵ گەڕان ‌و كاركردن‌ و ماندووبوون ‌و شەونخوونییە، بۆ نووسینی بیۆگرافی ئەو كەسایەتییانەی لەقۆناغە جیا جیاكاندا خزمەتیان بەكاروانی رۆشنبیری‌ و هونەری كوردستان كردووە ‌و بەبیری رۆشن‌ و بەرهەمەكانیان، وەك چرایەكی داگیرسا و سەرانسەری كوردستانی گەورەیان رووناك كردۆتەوە.
هیوادارم ئەم كتێبە خوێنەران بەژیان‌ و بەرهەم‌ و كارەكانی ئەو كەسایەتییە ناودارانە ئاشنا بكات‌ و كەلێنێكی كتێبخانەی كوردی پڕ بكاتەوە.
وەك خۆی ئاماژەی پێداوە، كە ساڵی 2017 بەرگی یەكەمی كتێبی چراكانی نیشتمانم چاپكرد، كە 183 چرای لە خۆگرتبوو. ساڵی 2021 بەرگی یەكەم‌و دووەمم پێكەوە چاپكرد، كە 354 چرا بوو. چاپی ئەمجارە، سێ‌ بەرگە‌و بەپێی زنجیرەی ئەلف‌و بێی كوردی تێهەڵكێش كراون‌و بە هەمووی ( 403 ) چرایە..
ئەم كتێبە بەرهەمی چەندین ساڵ گەڕان ‌و كاركردن‌ و ماندووبوون ‌و شەونخوونییە، بۆ نووسینی بیۆگرافی ئەو كەسایەتییانەی لەقۆناغە جیا جیاكاندا خزمەتیان بەكاروانی رۆشنبیری‌ و هونەری كوردستان كردووە ‌و بەبیری رۆشن‌ و بەرهەمەكانیان، وەك چرایەكی داگیرسا و سەرانسەری كوردستانی گەورەیان رووناك كردۆتەوە.
هیوادارم ئەم كتێبە خوێنەران بەژیان‌ و بەرهەم‌ و كارەكانی ئەو كەسایەتییە ناودارانە ئاشنا بكات‌ و كەلێنێكی كتێبخانەی كوردی پڕ بكاتەوە.