“زیرەکی دەستکرد لەنێوان دەرفەت و مەترسیدا” ناونیشانی کۆڕێک بوو لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک

دوێنێ، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر، نووسەر و میدیاکار، لە کتێبخانەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک کۆڕێک بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس (سەنگەر شنۆیی) بە ناونیشانی (زیرەکی دەستکرد لەنێوان دەرفەت و مەترسیدا) سازدرا.

لە دەستپێکی کۆڕەکەدا د. سالار عوسمان، لەبارەی ناونیشانی کۆڕەکە گوتی: ئەم کۆڕە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە هەر بۆیە بەدیقەتەوە گوێ ڕادەگرین و ئاماژەی بەوە کرد چالاکییەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن تەنها خۆی لە فۆڕمی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن نابینێتەوە بەلکۆ پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا بەشێک دەبن لە چالاکییەکانمان.
دواتر نووسەر دەستی بە پێشکەشکردنی کۆڕەکەی کرد و تێیدا باسی لە دواین پەرەسەندن، مەترسی، ئالەنگاریی و دەرفەتەکانی ژیری دەستکرد کرد.
بەشێکی ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیار کۆڕەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
لە کوتاییدا د. سالار عوسمان، سوپاس و پێزانینی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پێشکەش بە نووسەر کرد و چەپکە گۆلی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لەلایەن محەمەد خدر، ئەندامی بەش پێشکەشی نووسەر کرا.

ھەواڵی زیاتر