هه‌ولێر …رێزگرتن له‌ نووسه‌رو شاعیری كۆچكردوو سه‌عدوڵلا په‌رۆش

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 31_1_2024 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نوسه‌رو رۆشه‌نبیران، كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاڵاكی وێژه‌یی مه‌راسیمێكی بۆ رێزگرتن له‌ نووسه‌رو شاعیری كۆچكردوو سه‌عدوڵلا په‌رۆش رێكخست، له‌و میانه‌شدا خانه‌واده‌كه‌ی كتێبخانه‌ی تایبه‌تی سه‌عدوڵلا په‌رۆشی شاعیریان پێشكه‌ش كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر كرد، كه‌ سه‌دان كتێبی به‌ نرخی له‌ خۆ گرتبوو شوێنێكی تایبه‌تی ‌له‌ناو كتێبخانه‌كه‌ بۆ ته‌رخان كرا. له‌ وته‌یه‌كدا فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به ‌ناوی پارێزگارو وه‌زارەتی رۆشه‌نبیری دووپاتی كرده‌وه‌،‌ ئه‌مرۆ رۆحی ره‌وانشاد سه‌عدوڵلا په‌رۆشی نووسه‌رو شاعیرو پێشمه‌رگه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ شاده‌ كه‌ نیوسه‌ده‌ به‌قه‌له‌مه‌كه‌ی خزمه‌تی وشه‌و فه‌رهه‌نگی كوردی كرد، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌وا نه‌ریتی‌ به‌خشینی‌ كتێب بە‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، ئه‌م كاره‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ رێزلێنانی‌ كتێبه‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ تاكو ئێستا رۆلێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ببینی‌ له‌ ئاستی‌ رۆشبیری‌ ‌و مه‌عریفی‌ خه‌ڵك. بۆیه‌ ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ هاندانه‌ به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌ی كتێب وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ماڵی كتێبخانه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ی زیاتری چین توێژه‌كانه‌ بۆ خۆشه‌ویستنی كتێب.